سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

مالیكی: جارێكی تر خۆم بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید ناكەمەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئەیلوول 2018

مالیكی: جارێكی تر خۆم بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید ناكەمەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت جارێكی تر خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدناكاتەوە.
مالیكی لە نامەیەكدا كە ئاراستەی پەرلەمانتارانی كوتلەی دەوڵەتی یاسای كردووە دەڵێت:" كاتێك چەند ساڵێك لەمەوبەر رامگەیاند كە خۆم بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدناكەم، جدی بووم و لە دیدێكەوە سەرچاوەی گرتبوو كە ئێستاش پابەندم پێوەی و باوەڕەم وایە كە قازانجە و ئێستاش بڕیارەكەم دووبارەدەكەمەوە كە لەبەرهەمان هۆكار و تێڕوانین خۆم كاندید ناكەن بۆ ئەو پۆستە".
مالیكی لە نامەكەیدا سوپاسی ئەوانەشی كردووە كە پەرۆش بوون بۆئەوەی ئەو بەرپرسیارێتییە وەرگبرێت و راشیدەگەیەنێت كە هاوكار و پشتیوانی هەركەسێك دەبێت كە پۆستی سەرۆك وەزیران وەردەگرێتن بۆئەوەی بەشداریبكات لە راستكردنەوەی دۆخەكە و جێبەجێكردنی ئەركە نیشتمانییەكان.
نوری كامیل مالیكی دوو خولی لەسەریەك 2006 – 2014 سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە و لە دوای ئەوەشەوە تا 30 حوەزیرانی 2018 جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بووە، هاوكات ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە كە چەند كوتلەیەك لەخۆدەگرێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟