سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

عێراق لە ڕێگەی سووریاوە دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کرد

بەر لە چەند کاتژمێرێک، بۆ یەکەمجار هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ سووریا دەستی پێکرد. پڕۆسەی بارکردنەکە لە ناوچەی بێجییەوە دەستی پێکردووە و لە ڕێگەی دەروازەی "وەلید-تەنف" و بە بەکارهێنانی بارهەڵگری تایبەت گواستراوەتەوە. ئەم هەنگاوە بەغداد بە ئامانجی هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕێڕەوە دەریاییە نەریتییەکانی کەنداو دێت.

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئازار 2026

عێراق لە ڕێگەی سووریاوە دەستی بە هەناردەکردنی نەوت کرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

🔻 سەکۆی وزە؛

🔹 بەر لە چەند کاتژمێرێک، بۆ یەکەمجار هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ سووریا دەستی پێکرد.

🔹 پڕۆسەی بارکردنەکە لە ناوچەی بێجییەوە دەستی پێکردووە و لە ڕێگەی دەروازەی "وەلید-تەنف" و بە بەکارهێنانی بارهەڵگری تایبەت گواستراوەتەوە. 

🔹 ئەم هەنگاوە بەغداد بە ئامانجی هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕێڕەوە دەریاییە نەریتییەکانی کەنداو دێت.

🔹 قەبارەی بارە سەرەتاییەکان لە نێوان (10 بۆ 15 هەزار) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دەبێت.

🔹 بەغداد پلانێکی بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە بۆ سێ دەوڵەتی دراوسێ داڕشتووە کە سووریا یەکێکیانە.

🔹 بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ نزیکەی (1.4 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا پێش ململانێکانی دوایی قەبارەی بەرهەمهێنان زیاتر لە (4 ملیۆن) بەرمیل بوو.

 

دەستپێکردنی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ سووریا بۆ یەکەمجار

بەر لە چەند کاتژمێرێک، بۆ یەکەمجار هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ سووریا دەستی پێکرد. پڕۆسەی بارکردنەکە لە ناوچەی بێجییەوە دەستی پێکردووە و لە ڕێگەی دەروازەی "وەلید-تەنف" و بە بەکارهێنانی بارهەڵگری تایبەت گواستراوەتەوە. ئەم هەنگاوە بەغداد بە ئامانجی هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ڕێڕەوە دەریاییە نەریتییەکانی کەنداو دێت.

سەرچاوە ئاگادارەکان لە لێدوانێکدا بۆ سەکۆی "وزە" (کە بنکەکەی لە واشنتۆنە) ئاشکرایان کردووە، قەبارەی بارە سەرەتاییەکان لە نێوان (10 بۆ 15 هەزار) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دەبێت. پڕۆسەکەش بە ڕێکخستنێکی لۆجستی ورد بەڕێوەدەچێت بۆ دابینکردنی سەلامەتی گواستنەوە و پابەندبوون بە پێوەرە تەکنیکییە پەسەندکراوەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو.

پێش ئەم هەنگاوە و لە نیوەی دووەمی ساڵی ڕابردوو (2025)، عێراق خەریکی لێکۆڵینەوە بوو لە ئەگەری هەناردەکردنی نەوت بۆ سووریا و لوبنان لە ڕێگەی هێڵی بۆرییەوە. ئەمە وەک بەشێک لە پلانەکانی عێراق دێت بۆ زیادکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن، هاوکات لەگەڵ ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانە بۆ (6 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا ساڵی (2029).

تا ئێستا نە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای "سۆمۆ" لە عێراق، نە کۆمپانیای نەوتی سووریا و وەزارەتی وزەی ئەو وڵاتە، هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە، لە کاتێکدا شارەزایان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق دەکەن.

 

ئایا سووریا نەوت لە عێراقەوە هاوردە دەکات؟

پرسی هاوردەکردنی نەوتی عێراق لە لایەن سووریاوە، یەکێکە لە پرسیارە باوەکانی پەیوەست بە سەرچاوەکانی دابینکردنی وزە بۆ دیمەشق، بەتایبەتی لە دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد.

لە ڕووی مێژووییەوە، سووریا نەوتی لە عێراق هاوردە نەدەکرد، سەرەڕای هەبوونی چەندین پلانی ڕاگەیەندراو لە لایەن هەردوو وڵات و بەتایبەت بەرپرسانی بەغدادەوە. بەڵام ڕۆژی 31ی ئازاری 2026، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ سووریا لە ڕێگەی تانکەرەوە دەستی پێکرد؛ ئەمەش وەک وەرگێڕانی خواستی هەردوو وڵات بۆ بەهێزکردنی هاریکارییەکانی بواری وزە و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە پڕۆژە هاوبەشەکانی نەوت و غازدا دەبینرێت.

پێشتر و لە ئابی 2025دا، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد بەشیر، وەزیری وزەی سووریا کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی کاراکردنەوەی پڕۆژە هاوبەشەکان و زیندووکردنەوەی هێڵی بۆریی "کەرکوک-بانیاس"، کە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ سووریا.

عەبدولغەنی ئەو کات جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەوڵ دەدات تواناکانی هەناردەکردن زیاد بکات، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردە لە ڕێگەی هێڵە نەریتییەکانی باشوور و لێکۆڵینەوە لە پڕۆژەی جێگرەوەی وەک هێڵە نوێیەکانی سووریا و لوبنان، بۆ دابینکردنی نەرمی لە گواستنەوە و بەردەوامیی بەرهەمهێناندا.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە کرد، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ سووریا مێژوویەکی درێژی هەیە و نۆژەنکردنەوەی هێڵەکان لە کارە لەپێشینە ستراتیژییەکانە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی وزە و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە بەندەرەکانی کەنداو و ڕێڕەوە نەریتییەکان.

ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوت و غاز و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن، بەتایبەت لە ژێر ڕۆشنایی فشارە هەرێمییەکان و گۆڕانکارییەکانی بازاڕی جیهانیی نەوتدا. بەپێی سەرچاوەکان، ئێستا نەوتی عێراق لەرێگەی تانکەرەکانەوە لە ناوچەی بێجییەوە بەرەو سنوورەکانی سووریا دەگوازرێتەوە، ئەمەش وەک مۆدێلێکی جێگرەوەی وشکانی بۆ گەرەنتیی بەردەوامیی ڕۆیشتنی نەوتی عێراق بۆ سووریا بەکار دەهێنرێت.

جێگرەوەکانی گەرووی هورمز

بەپێی زانیارییەکانی سەکۆی "وزە"، بەغداد پلانێکی بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بارهەڵگرەوە بۆ سێ دەوڵەتی دراوسێ داڕشتووە کە سووریا یەکێکیانە؛ ئەمەش وەک قەرەبوویەک بۆ ئەو زیانانەی بەهۆی وەستانی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا کەوتوونەتە سەر کەرتی نەوت، کە دەرەنجامی ململانێ هەرێمییەکان و هەڕەشەکانی ئێرانە بۆ سەر کەشتییەکان.

ئەو سێ دەوڵەتەش بریتین لە (تورکیا، سووریا و ئوردن). پێشتر عێراق بۆ هەناردەکردنی زۆربەی بەرهەمە نەوتییەکانی پشتی بە گەرووی هورمز دەبەست، لە پاڵ بڕێکی سنووردار کە لە ڕێگەی هێڵی بۆریی "کەرکوک-جیهان"ەوە دەگەیشتە تورکیا؛ ئەمەش وایکردووە گەڕان بەدوای جێگرەوەی وشکانی و ستراتیژیدا ببێتە پێویستییەکی هەنووکەیی بۆ گەرەنتیی بەردەوامیی داهاتەکان.

ئێستا عێراق لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هەناردەکردنی نزیکەی (200 هەزار) بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا لەرێگەی تانکەر و بارهەڵگرەکانەوە دەکات، تاوەکو وەک جێگرەوەیەکی کاتی بەکاریان بهێنێت، هاوکات لەگەڵ پاراستنی هێڵە دەریاییە نەریتییەکانی بەرهەمهێنان و دەستەبەرکردنی ڕۆیشتنی نەوت بە شێوەیەک کە فشارە ئابوورییە ناوخۆیی و هەرێمییەکان کەم بکاتەوە.

بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بۆ نزیکەی (1.4 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا پێش ململانێکانی دوایی قەبارەی بەرهەمهێنان زیاتر لە (4 ملیۆن) بەرمیل بوو؛ ئەم دابەزینە گەورەیە پێویستیی دۆزینەوەی ڕێگەی جێگرەوەی زیاتر کردووە، هەر ئەمەش پاڵنەر بوو بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ سووریا و وڵاتانی دیکە، بە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە گەرووە نەریتییەکە (هورمز).

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە وەزارەتەکەی بە وریاییەوە کار بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ئێستا دەکات، هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ و دابینکردنی بڕی پێویست لە نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان، لەگەڵ بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پلانەکانی هەناردەکردن بە مەبەستی زامنکردنی ڕەوتی ڕۆیشتنی نەوت.

لە ئێستادا پاڵاوگەکانی نەوتی عێراق بە تەواوی توانای خۆیانەوە کار دەکەن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ، لە هەمان کاتدا پلانی هەناردەکردن لە ڕێگەی تانکەر و ڕێگە وشکانییەکانەوە وەک چارەسەرێکی نەرم دەبینرێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو کۆتوبەندانەی خراونەتە سەر هەناردەی نەوتی عێراق بەهۆی مەترسییەکانی گەرووی هورمز، ئەمەش بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی وزە.

 

بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە؛

-       منصة الطاقة

https://shorturl.at/w840U

https://shorturl.at/3Yq2B

https://shorturl.at/r29B4

 

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

سێ قۆناغەکەی چەنگی ئێران

null
٣٠ ئازار ٢٠٢٦

جەنگ یان ژینگە؟

null
٣٠ ئازار ٢٠٢٦

بارزانی و نەوەی نوێ و هەڵوێست جیاوازە