سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

"هێڵی كەركوك جەیهان درێژبكرێتەوە بۆ بەسرەو نەوتی سوریاش بەم بۆرییەدا هەناردە بكرێت"

بۆ بەكارخستنەوەی هێڵی بۆری كەركوك- جەیهان، توركیا داوا دەكات نەوتی بەسرەش بەم بۆرییەوە ببەسترێتەوەو جگە لە نەوتی عێراق؛ نەوتی سوریاش بە بۆرییەكەدا هەناردەی جەیهان بكرێت.

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئازار 2026

"هێڵی كەركوك جەیهان درێژبكرێتەوە بۆ بەسرەو نەوتی سوریاش بەم بۆرییەدا هەناردە بكرێت"

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
بۆ بەكارخستنەوەی هێڵی بۆری كەركوك- جەیهان، توركیا داوای دەكات نەوتی بەسرەش بەم بۆرییەوە ببەسترێتەوەو جگە لە نەوتی عێراق؛ نەوتی سوریاش بە بۆرییەكەدا هەناردەی جەیهان بكرێت.
ئاڵپ ئەرسەلان بایرەكتار وەزیری وزەی توركیا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئەمریكاو ئیسرائیلەوە بۆسەر ئێران، توركیا ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەکی ئاسایشی دابینکردنی وزە نابێتەوە.
بایرەكتار وتی: پشتبەستنی تورکیا بە ڕۆیشتنی وزە لە گەرووی هورمز، نزیکەی 10%ەو ئەمەش ئاستێكە كە دەتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
"پشتبەستنمان بەم ناوچەیە لە نزمترین ئاستدایە، سعودیە و عێراق دابینکەری سەرەکیمانن؛ پێشتر نزیکەی لەسەدا 15%ی کۆی دابینکردنمان لەم ناوچەیەوە دەهات".
لەبارەی بەكارخستنەوەی هێڵی كەركوك- جەیهان كە ئەم رۆژانە حكومەتی عێراق تاوتوێی دەكات، سەرباری ئەوەی هەرێمی كوردستان قایل بووە بەوەی نەوتی كەركوك بە بۆرییەكەیدا بڕوات، وەزیری وزەی توركیا باس لەوە دەكات" هێڵی بۆری كەركوك- جەیهان توانای رۆژانەی 1.5 ملیۆن بەرمیلەو توركیا دەتوانێت ئەم بڕە نەوتە لەرێگەی هێڵەكەوە بگوازێتەوە.
وەزیری وزەی توركیا لەبارەی بەكارخستنەوەی هێی كەركوك- جەیهان ئاشكرایكرد" هەمیشە وتوومانە ئێمە دوو وڵاتی براین و چەندین سەدەیە لەسەر ئەم جوگرافیایە دەژین و دەبێت بەشێوەیەكی دۆستانە كێشەكانمان چارەسەر بكەین. پێشنیاری ئێمە لەبارەی بۆرییەكە بەمشێوەیە بوو: بەشی باكوری هێڵی بۆری عێراق- توركیا لە لایەنی عێراقەوە زیانی پێگەیشتووە چ لەسەردەمی داعش یان لە سەردەمی جەنگی كەنداو، با ئەوان ئەم هێڵە چاك بكەنەوەو لە كەركوكەوە درێژی بكەینەوە بۆ بەسرە، رێڕەوی لێشاوی نەوت لە باشورەوە بەرەو باكور بگۆڕین و هەناردەی 1.5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بخەینە سەر ئاڕاستەیەكی جیاواز". 
"ساڵانێکە دەڵێین، با ئەم بۆرییە درێژ بکەینەوە و وای لێبكەین رۆژانە یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت لێرەوە بڕوات، ئەمەش سودی بۆ عێراق و بازاڕە نەوتییە جیهانییەکان و تورکیاش دەبێت. بەداخەوە تا ئێستا گوێ بە قسەکانمان نەدراوە، بەڵام ئیشاڵا ئەم قەیرانە وامان لێدەكات هەموومان هەڵسەنگاندن بكەینەوەو ئەم پرۆژانە بخەینە بواری جێبەجێكردنەوە" وەزیری وزەی توركیا وا دەڵێ. 
جگە لە درێژكردنەوەی هێڵی كەركوك- جەیهان بۆ بەسرە، توركیا خوازیاری ئەوەیە لەحاڵی بەكارخستنەوەی ئەم هێڵە نەوتی سوریاشی پێدا بگوازێتەوە، لەمبارەیەوە وەزیری وزەی توركیا وتی:  سوریا ده گەڕێتەوه باری ئاسایی خۆی. ڕەنگه ساڵێک یان دوو ساڵ لەمەوبەر نەمانتوانیایە باسی ئەم بابەتە بكەین، بەڵام بەستنەوەی نەوتی کێڵگەکانی سوریا به هێڵی بۆری کەرکوک- جەیهان ئێستا پرۆژەیەكە لەبەردەمماندا، ئەوەشمان بۆ هاوتا سورییەکانمان روونکردووەتەوه. بۆیە رەنگه بتوانرێت ئەم نەوته لەڕێگەی ئەو بۆرییەوه بچێته جەیهان.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

حکومەتی عێراق دەگۆرێت بۆ حکومەتی جەنگ و فریاکەوتن؟

null
پێش 5 کاتژمێر

کۆمپانیای گەنێڵ ئێنێرجی لە هەرێمی کوردستان

null
٢٣ ئازار ٢٠٢٦

گفتوگۆی ئەمریكا و ئێران