سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

وەزارەتی دارایی عێراق دوا ڕاپۆرتی خۆی له‌باره‌ی داهات و خەرجی خۆی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ وەزارەتەکە بە (10.4 ترلیۆن) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کردووە، بەجۆرێک؛ بەنزكه‌یی بڕی (7.8 ترلیۆن) دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و (9.5 ملیار) دینار بۆ هاریکای و (2.6 ترلیۆن) دیناری موچەی چاودێر کۆمەڵایەتی بووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئازار 2026

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی درەو 
🔹 داهاتی گشتی نزیكه‌ی (124.2 ترلیۆن) دینار بووە، (109.2 ترلیۆن) دیناری بە رێژەی (88%) داهاتی نەوت و نزیكه‌ی (15 ترلیۆن) دیناری بە رێژەی (12%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 خەرجییەکان (141.2 ترلیۆن) دینار بووە، (87%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (13%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە. بڕی (86.88 ترلیۆن) دینار دراوە بە خەرجی موچەى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی.
🔹 بەڕێژەی (14%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (17 ترلیۆن) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.
🔹 زیاتر له‌ (10 ترلیۆن) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران (268.67 ملیار) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار (52.37 ملیار) دینار و ئەنجومەنی وەزیران (9.37 ترلیۆن) دینار خەرجیان هەبووە.

پوختە
وەزارەتی دارایی عێراق دوا ڕاپۆرتی خۆی له‌باره‌ی داهات و خەرجی خۆی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛
-    وەزارەتەکە بە زیاتر لە (10 ترلیۆن و 417 ملیار و 370 ملیۆن) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛ بە بڕی نزیک لە (7 ترلیۆن و 790 ملیار و 700 ملیۆن) دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و زیاتر لە (9 ملیار و 493 ملیۆن) دینار بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە و زیاتر لە (2 ترلیۆن و 617 ملیار و 243 ملیۆن) دیناری موچەی چاودێر کۆمەڵایەتی بۆ حکومەتی هەرێم نێردراوە.
-    تا کۆتایی ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) سەروو (124 ترلیۆن و 185 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (109 ترلیۆن و 207 ملیار) دیناری بە رێژەی (88%) داهاتی نەوت و زیاتر لە (14 ترلیۆن و 977 ملیار) دیناری بە رێژەی (12%) داهاتی نانەوتی بووە.
-    کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (141 ترلیۆن و 227 ملیار) دینار بووە، کە (87%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (13%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە. بڕی زیاتر لە (86 ترلیۆن و 887 ملیار) دینار دراوە بە خەرجی موچە و چاودێری کۆمەڵایەتی.
-    دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی، بەڕێژەی (14%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (17 ترلیۆن و 42 ملیار و 689 ملیۆن) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.
-    نزیک لە (10 ترلیۆن و 52 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران زیاتر لە (628 ملیار و 667 ملیۆن) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار پتر لە (52 ملیار و 366 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران نزیکەی (9 ترلیۆن و 371 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە.
داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی (2025)دا

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی مانگانەی داهات و خەرجی خۆی بۆ ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان؛
یەکەم؛ تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2025) 
بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە له‌ ساڵی (2025) بڵاوکراونەتەوە، لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی ساڵی (2025)، وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی خەرجییەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە بڕی (10 ترلیۆن و 417 ملیار و 370 ملیۆن و 44 هەزار و 449) دینار تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەجۆرێک؛
1.    بە بڕی (7 ترلیۆن و 790 ملیار و 700 ملیۆن و 468 هەزار و 70) بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نێردراوە.
2.    بڕی (9 ملیار و 493 ملیۆن و 332 هەزار) دینار بۆ بواری بەخشین و هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە.
3.    بڕی (2 ترلیۆن و 617 ملیار و 176 ملیۆن و 243 هەزار) دینار بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە.
بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی تەمویلە داراییەکانی عێراق بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە تا کۆتایی ساڵی (2025) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە (خشته‌و چارتی ژماره‌ (1)).
خشته‌و چارتی ژماره‌ (1)

Untitled Media

 

 


لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (2025)دا بڕی (919 ملیار و 346 ملیۆن و 211 هەزار و 877) دیناری وەک داهاتی نانەوتی گەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی عێراق، ئەم بڕەش (8.8%)ی ئەو بڕە پارەیەیە کە حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە.
بۆ وردەکاری زیاتر لە بارەی گێڕانەوەی داهاتی نانەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی عێراق، لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی (2025) بەپێی مانگەکانی ساڵەکە، بڕوانە (خشته‌و چارتی ژماره‌ (2)).
خشته‌و چارتی ژماره‌ (2)

Untitled Media

 

دووەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2025

بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، له‌ ساڵی (2025)، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (124 ترلیۆن و 185 ملیار و 235 ملیۆن و 754 هەزار و 306) دینار، بەجۆرێک بڕی (109 ترلیۆن و 207 ملیار و 744 ملیۆن و 884 هەزار و 691) دیناری بەڕێژەی (88%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (14 ترلیۆن و 977 ملیار و 490 ملیۆن و 869 هەزار و 615) دیناری بەڕێژەی (12%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری ته‌واوی مانگەکانی (2025) بڕوانە (خشته‌و چارتی ژماره‌ (3)).
خشته‌و چارتی ژماره‌ (3)

Untitled Media

 


سێیەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی له‌ساڵی 2025
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، تا کۆتایی مانگی دوانزه‌ی ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (141 ترلیۆن و 227 ملیار و 925 ملیۆن و 207 هەزار و 252) دینار، بەجۆرێک بڕی (119 ترلیۆن و 163 ملیار و 668 ملیۆن و 159 هەزار و 155) دیناری بەڕێژەی (87%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (22 ترلیۆن و 64 ملیار و 257 ملیۆن و 48 هەزار و 97) دیناری بەڕێژەی (13%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکار ساڵی (2025) بڕوانە (خشته‌و چارتی ژماره‌ (4)).
خشته‌و چارتی ژماره‌ (4)

Untitled Media

 

چوارەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2025
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە 12 مانگی ساڵی (2025)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، ڕێگاوبان و چاکسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (22 ترلیۆن و 64 ملیار و 257 ملیۆن و 48 هەزار و 97) دیناری بەڕێژەی (13%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (161 ملیار و 696 ملیۆن و 649 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (1%) بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (13 ترلیۆن و 924 ملیار و 136 ملیۆن و 493 هەزار و 638) دیناری بە ڕێژەی (63%) بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (2 ترلیۆن و 400 ملیار و 356 ملیۆن و 919 هەزار و 769) دیناری بە ڕێژەی (11%) بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (4 ترلیۆن و 786 ملیار و 630 ملیۆن و 804 هەزار و 808) دیناری بە ڕێژەی (22%) بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (834 ملیار و 873 ملیۆن و 330 هەزار و 60) دیناری بۆ بە ڕێژەی (4%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە ساڵی (2025) بڕوانە (خشته‌و چارتی ژماره‌ (5)).
خشته‌و چارتی ژماره‌ (5)

Untitled Media

 

پێنجەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵی 2025
لە ساڵی (2025)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (141 ترلیۆن و 227 ملیار و 925 ملیۆن و 207 هەزار و 252) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (124 ترلیۆن و 185 ملیار و 235 ملیۆن و 754 هەزار و 306) دینار.
واتە بڕی (17 ترلیۆن و 42 ملیار و 689 ملیۆن و 452 هەزار و 946) دیناری بەڕێژەی (14%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە. سەبارەت بە وردەکاری بڕوانە (خشته‌و چارتی ژماره‌ (6)).
خشته‌و چارتی ژماره‌ (6)

Untitled Media

 

شەشەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە ساڵی 2025
لە ساڵی (2025)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (10 ترلیۆن و 51 ملیار و 737 ملیۆن و 336 هەزار و 186) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (628 ملیار و 667 ملیۆن و 174 هەزار و 339) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (10 ملیار و 413 ملیۆن و 786 هەزار و 616) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە. 
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (52 ملیار و 366 ملیۆن و 674 هەزار و 988) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش (218 ملیۆن و 688 هەزار و 500) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (9 ترلیۆن و 370 ملیار و 703 ملیۆن و 486 هەزار و 859) دیناری خەرجکردووە، بڕی (8 ترلیۆن و 55 ملیار و 597 ملیۆن و 904 هەزار و 933) دیناری بە ڕێژەی (86%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (ترلیۆنێك و 315 ملیار و 105 ملیۆن و 581 هەزار و 926) دیناری بە ڕێژەی (14%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە. 
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە ساڵی (2025) بڕوانە (خشته‌و چارتی ژماره‌ (7)).
خشته‌و چارتی ژماره‌ (7)

Untitled Media

 

سەرچاوەکان؛

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آیار لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آب لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایلول لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة تشرین الاول لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة الثاني لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة كانون الاول لسنة 2025 للموازنە الاتحادیة
https://mof.gov.iq/Budget-implementation-Archive.aspx

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 18 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟