سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

هاوپەیمانێتییەكانی ناو پەرلەمان لە كۆمسیۆن تۆماردەكرێن

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئاب 2018

هاوپەیمانێتییەكانی ناو پەرلەمان لە كۆمسیۆن تۆماردەكرێن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا)
ئەوحزب و فراكسیۆنانەی دەیانەوێت لە پەرلەمانی عێراقدا هاوپەیمانێتی پەرلەمانیی پێكبهێنن، دەبێت لە كۆمسیۆن فۆرمی تایبەت وەربگرن و بە رەسمی تۆماریبكەن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا داوا لەو حزب و فراكسیۆن و كاندیدە براوەكانی هەڵبژاردنی عێراق دەكات لە سبەی سێشەممەوە بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانێتییەكانیان سەردانی كۆمسیۆن بكەن.


ئەمەش دەقی بەیاننامەكەی كۆمسیۆنە:
بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی كۆمسایارنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان 
( هاوپەیمانێتی پەرلەمانیی)
دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق/ خولی چوارەم لە 12ی ئایاری 2018، و بۆ جێبەجێكردنی یاسای حزبەكانی ژمارە ( 36) ی ساڵی 2015 مادەی ( 29) ی تایبەت بە رێكخستنی ژیانی سیاسی و حزبیی لە عێراقدا، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەمڕۆ رێوشوێنەكان و فۆرمەكانی تایبەت بە پرۆسەی پێگهێنانی هاوپەیەمانێتی سیاسی ( پەرلەمانیی) پەسەندكرد.
لەبەرئەوە كۆمسیۆن داوا لە هەموو ئەو حزب و ئیئتیلاف و كاندیدە سەركەوتووانە دەكات كە دەیانەوێت هاوپەیمانێتی پەرلەمانیی پێبكهێنن، سەردانی  بارەگای فەرمانگەی حزبەكان و رێكخراوی سیاسییەكان بكات لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە رۆژی سبەی سێشەممە 28ی ئابی 2018بە ئامانجی تۆماركردنی بە گوێرەی یاسا و بۆ زانیاریش رۆژی هەینی و شەممەی داهاتوو دەوامی رەسمی دەبێت لەو فەرمانگەیەی سەرەوە.
ئەنجومەنی كۆمسیاران 
27ی ئابی 2018

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟