سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارت و هاوپەیمانییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تشرینی دووەم 2025

پارت و هاوپەیمانییەکانی بەشدار لە هەڵبژاردن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هەڵبژاردنی 11/11/2025

? ئەمڕۆ عێراق بە بەشداری (31) هاوپەیمانی و (38) پارتی سیاسی و (75) لیستی تاکەکەسی سەبەخۆ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەڕێ کرد.
? دوو گەورەترین هاوپەیمانێتی بریتین لە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی گەورەترینە لە ڕووی ژمارەی پارت و لایەنەکان کە پێکهاتووە، چواردە حزب و لایەنی سیاسی.
? محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەڕێگەی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانەوە بەشداری کردووە، کە (470) کاندیدی هەیە، هاوکات بەربڵاوترین هاوپەیمانیشە، لە کۆی 18 پارێزگا لە 12 پارێزگا کاندیدەکانی هەیە.
? لەسەر ئاستی حزبی، 38 حزب، ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتی هادی عامری گەورەترین پارتی بەشدارە و 442 کاندیدی لە سەرانسەری 12 پارێزگاکەدا هەیە، بەمەش دەبێتە دووەم گەورەترین بەشداربوو لە دوای هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.
? 837 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخرانەوە بە هۆکاری جیاواز، دیارترینیان بەهۆی لێپرسینەوە و دادپەروەری بووە، هەروەها پێشینەی تاوانی کاندیدەکان کە بووە هۆی دورخستنەوەی (90) کاندید، هاوکات لایەنەکان 183 کاندیدیان لە لیستی کاندیدەکانیان دوورخستووەتەوە.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 15 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)