سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بە گوێرەی دەستور

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئاب 2018

چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بە گوێرەی دەستور

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئامادەكردنی: نامیق رەسوڵ
ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای فیدراڵی عێراق كۆتایی بە هەموو مشتومڕێك هێنا و بە بڕیارێك ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەندكرد كە 12ی ئایاری رابردوو بەڕێوەچوو.
دوای ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق، هەنگاوە دەستورییەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەستپێدەكات بەمشێوەیەی خوارەوە:
- دادگای فیدراڵی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن پەسەنددەكات.
- فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق داوا لە پەرلەمانی هەڵبژێدراو دەكات لە ماوەی 15 رۆژ دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان كۆببێتەوە.
- پەرلەمانتاران لە دانیشتنی یەكەمدا بە سەرۆكایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتاری، سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی بە زۆرینەی رەها هەڵدەبژێرن.
- پەرلەمان بە كۆی دەنگی دوو لەسەر سێ‌ لە ماوەی 30 رۆژدا دوای دانیشتنی یەكەمی سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێرێت.
- سەرۆك كۆماری نوێ‌ كاندیدی گەورەترین كوتلەی پەرلەمان رادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌، گەورەترین كوتلەی پەرلەمان، ئەو كوتلەیە نییە كە زۆرینەی كورسییەكانی لە هەڵبژاردندا بەدەستهێناوە، بەڵكو بە گوێرەی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی گەورەترین كوتلە ئەو كوتلەیە كە ( 50+1)ی كورسییەكانی پەرلەمانی هەیە كە دەكاتە 165 پەرلەمانتار.
- سەرۆك وەزیران راسپێردراو 30 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و خستنەڕووی ناوەكانیان لە پەرلەمان بۆ متمانە پێدانی.
- پێویستە پەرلەمان بەرنامەی حكومەت پەسەندبكات و هەر وەزیرێك بەجیا دەنگی لەسەربدرێت و بە زۆرینەی رەها متمانەی پێببەخشرێت.
-  ئەگەر سەرۆك وەزیرانی راسپێدراو نەیتوانی لەماوەی 30 رۆژدا كابینەی حكومەت پێكبهێنێت، یان پەرلەمان رەتیكردەوە متمانە بە حكومەت ببەخشێت، ئەوا پێویستە سەرۆك كۆماری كاندیدێكی تر رادەسپێرێت لە ماوەی 15 رۆژدا كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 13 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟