سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئاب 2018

دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەندكرد كە 12ی ئایاری رابردوو بەڕێوەچوو.
ئیاس ساموك، وتەبێژی دادگای فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا وتی:" دادگای باڵای فیدراڵی بەیانی ئەمڕۆ 19ی ئاب بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەكانی كۆبووەوە بۆ تێڕوانینی داواكاری پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتاییی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد".
ساموك وتیشی:" دادگا وردبینی ئەو ناوانەی كرد كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان بە نوسراوێكی رۆژی 16ی ئاب پێشكەشیكردووە و دوای وردبینی و لێكۆڵینەوە و پەڵپ لەسەر هەندێكیان، دادگای فیدراڵی دوانیوەڕۆی ئەملاِۆ بڕیاری خۆی بۆ پەسەندكردنی ناوەكان دەركرد و بڕیارەكەش بە كۆی دەنگ دراوە".
پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە كۆتایی بە مشتومڕی لایەنەكان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی دەهێنێت و هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی بەدوادا دێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

چۆن بیر لە شار بکەینەوە؟

null
پێش 9 کاتژمێر

بۆری نه‌وتی عێراق و سوریا چه‌ند ساڵێكی تریش روناكی نابینێت

null
پێش 20 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟