سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یاسای جەعفەری كاریگەرییەكانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تشرینی یەکەم 2025

یاسای جەعفەری كاریگەرییەكانی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

? لە دوای جێبەجێكرنی یاسای جەعفەری (800) ژن بە منداڵەكانیانەوە لە بەغدادو شارەكانی ترەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون
? مافی بەخێوكردنی منداڵ لە نزیكەی (4400) دایك سەندراوەتەوە
?هەزاران پیاو داوای گۆرینی گرێبەستی هاوسەرگیرییان پێشكەش بە دادگاكان كردووە
" بۆ بێبەشكردنی هاوسەرەكانیان لە نەفەقەو میرات و مافەكانی تر" 
درەو:
دوای چل رۆژ لە جێبەجێكردنی یاسی باری كەسێتی (هاوپێچی تۆماری جەعفەری) كە بەم دواییە پەرلەمانی عێراق پەسەندیكرد، زیاتر لە (800) ژن لە بەغدادو شارەكانی ترەوە  بە منداڵەكانییانەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون.
حسام الحاج، رۆژنامەنوس و پێشكەشكار لە كەناڵی "سۆمرییە" ئاشكرایدەكات: بەگوێرەی ئامارەكان لە دوای تێپەڕبونی (40) رۆژ بەسەر پەسەندكردنی یاساكە، سەدان و هەزاران داوای پێشكەشی دادگاكان كراون لەلایەن پیاوانی خێزاندارەوە، بۆ گۆڕینی گرێبەستی هاوسەرگیرییان یان جیابونەوەیان بۆ یاسای جەعفەری، كە ژن بێبەش دەكات لە دابینكردنی خەرجی (نفقە) و میراتی و زۆرینەی ئەو مافانەی تری لە یاسادا هەبوون، بەتایبەت كە یاساكە مافی داوە بە یەكێك لە هاوسەرەكان ژن یان پیاو بە گۆڕینی گرێبەستی نێوانیان بەبێ‌ رەزامەندی ئەوی تریان یان تەنانەت ئاگاداریشی.
بەوتەی ئەو رۆژنامەنوسە، لێكەوتەیەكی تری یاساكە، سەندنەوەی مافی بەخێوكردنی منداڵە لە نزیكەی (4400) دایك، ئەم پرسەش بووەتە هۆكاری سەرهەڵدانی شەپۆلێكی ئاوارەبوون و زیاتر لە (800) دایك لەگەڵ منداڵەكانیان بەغدادو شارەكانی تریان بەجێهێشتووە بەرەو هەرێمی كوردستان، لە ترسی جێبەجێكردنی یاساكەو بێبەشكردنی دایكان لە مافی بەخێوكردنی منداڵەكانیان، كە بەوتەی حسام الحاج، خۆشیان و منداڵەكانیشیان روبەڕوی چارەنوسێكی نادیار بونەتەوە، بەوپێیەی هیچ كارو سەرچاوەیەكی بژێوییان نابێت.
پرسیاری ئەوەش دەكات ئەگەر لەماوەی (40) رۆژدا ئەم لێكەوتانەی بەدوای خۆیدا هێنابێت دەبێت لەدوای سالێك و دوانی تر چی روودەدات.
لێرەوە بوونی پەرلەمانێكی بەرپرسیاربە زانێت و هۆشیاری ئەوەی هەبێت چی یاسایەك دادەڕێژێت بەتایبەت كە لەئێستادا عێراق لە بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەماندایە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
پێش 23 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026

null
٢٧ نیسان ٢٠٢٦

لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان