سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە وادەی خۆیدا ناكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئاب 2018

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە وادەی خۆیدا ناكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت ناتوانن لە وادەی خۆیدا كە 22ی مانگی كانونی یەكەمی داهاتووە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجامبدەن و بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی ئەو پرۆسەیە پێویستیان بە شەش مانگ هەیە.
ریاز بەدران، سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی " مەعلومە" وتی:" هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە كانونی یەكەمی داهاتوو بكرێت پێش بەڕێوەچوونی پێویستی بە كۆمەڵێك ئامادەكاریی هەیە".
بەدران وتیشی:" كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ماوەی زیاتر لە سێ‌ مانگە پەككخراوە و ئەوەش بەواتای ئەوەدێت كە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەوادەی خۆیدا كارێكی ئاستەمە".
سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەیبەوەشدا كە ئەنجومەنی كۆمسیاران لانی كەم پێویستی بە زیاتر لە شەش مانگ هەیە بۆئەوەی كارەكانی دەستپێبكاتەوە بە ئامانجی ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
لە كۆتایی لێدوانەكەیدا ریاز بەدران ئاشكراشیكرد" دیاریكردنی وادەیەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە نێوان كۆمسیۆن و پەرلەمانی نوێ‌ گفتوگۆی لەسەر دەكرێت".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 13 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟