سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان (2023 - 2024)

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئاب 2025

ڕێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان (2023 - 2024)

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 

ڕاپۆتی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەران

? بەگوێرەی نوسراوی ژمارە /1/1/418 لە بەرواری 24/6/2025ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، نوسینگەی وەزیر، بەشی بەدواداچوون، لە ڕوپێوی کۆمەڵایەتی و ئابوری خێزان لە 2023 – 2024 ڕێژەی هەژاری لەسەر ئاستی گشتی عێراق نزیکەی لە (17.5%) و لەسەر ئاستی پارێزگاکان بە جۆرێکە؛
? پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی (5.9%)، سلێمانی (7.9%) و پارێزگای کەرکوک بە ڕێژەی (9.5%) کەمترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە.
? پارێزگای موسەننا بە ڕێژەی (43.6%)، بابل (34.4%) و پارێزگای قادسییە بە ڕێژەی (28.9%) بەرزترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە.

سەرەتا
بەگوێرەی ڕاپۆتێکی فەرمانگەی توێژینەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە (د. قاسم اسماعیل جاسم) لە تەموزی 2025 ئامادەی کردووە.
عێراق یەکێکە لە دەوڵەتانەی بەدەست کێشەکانی هەژاری و بێکارییەوە دەناڵێنێت، کە بەهۆی چەندین هۆکاری سیاسی و ئابوری و ستراتیجییەوە گرفتەکان قوڵتردەبنەوە، بەهۆکارەکانی وەک ململانێی چەکداری، گەندەڵی، خراپی بەڕێوەبردن و پشتبەستن بە ئابوورییەکی کرێخۆر. ئەم گرفتانە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیان هەیە و دەرفەتەکانی گەشەپێدان و سەقامگیری لە وڵاتدا سنووردار دەکەن.
هەژاری سێبەری کێشاوە بەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، تەندروستی و ژینگەیی لە عێراقدا. بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق بووەتە هۆی تێکچوونی هەیکەلی ئابوری و دابەزینی ڕێژەی گەشەسەندن، ئەمەش هەم ڕێژەی هەژاری و هەم ڕێژەی بێکاریی زیاد کردووە. ئەم دوو دیاردەیە بەیەکەوە گرێدراون، چونکە زیادبوونی ڕێژەی بێکاری بە ناچاری دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازنەی هەژاری.
هەژاری لە عێراقدا پارادۆکسێکە لە وڵاتێکدا کە توانای سروشتی و مرۆیی گەورەی هەیە. لێرەدا پرسیارێکی گرنگ دێتە پێشەوە: ئایا هەژاری لە عێراقدا دەرئەنجامی کەمی سەرچاوە یان شکستهێنانە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان و چارەسەرکردنی دیاردەی هەژاری و ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی: بێبەشبوون، بێدەسەڵاتی، و پەکخستنی سەرچاوەکان. 
وەزارەتی پلاندانان ڕێژەی هەژاری بە بەکارهێنانی میتۆدۆلۆژیایەک حیسابی هەژمار دەکات  کە بە (تێچووی پێداویستییەکانی بنەڕەتی – Cost – of Basit NEEDS (CBN)) ناسراوە، کە هێڵی هەژاری وەک ئاستی خەرجییەکان پێناسە دەکات کە بەسە بۆ دابینکردنی کەمترین پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆراکی و ناخۆراکی کە پێویستن بۆ ژیانی هەر تاکێک. بەم شێوەیە تێکڕای پشکی خەرجییەکان بۆ هەر تاکێک پێوەرە بۆ ئاستی ژیان.

ڕێژەی هەژاری لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق
بەگوێرەی نوسراوی ژمارە /1/1/418 لە بەرواری 24/6/2025ی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، نوسینگەی وەزیر، بەشی بەدواداچوون، لە ڕوپێوی کۆمەڵایەتی و ئابوری خێزان لە 2023 – 2024 ڕێژەی هەژاری لەسەر ئاستی گشتی عێراق نزیکەی لە (17.5%) و لەسەر ئاستی پارێزگاکان بە جۆرێکە؛
-    پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی (5.9%)، سلێمانی (7.9%) و پارێزگای کەرکوک بە ڕێژەی (9.5%) کەمترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە.
-    پارێزگای موسەننا بە ڕێژەی (43.6%)، بابل (34.4%) و پارێزگای قادسییە بە ڕێژەی (28.9%) بەرزترین ڕێژەی هەژارییان تێدایە.
بۆ وردەکاری و بەرچاوڕوونی زیاتە بڕوانە چارت و خشتەی هاوپێچ.

خشتە و چارت


سەرچاوە
-    د. قاسم اسماعيل جاسم، نسبة الفقر في العراق لسنة 2023 – 2024، مجلس النواب، دائرة البحوث والدراسات النیابیة، قسم البحوث، تموز 2025، أغسطس 17, 2025؛
https://shorturl.at/okXZE

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 16 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)