سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق لە نیوەی یەکەمی 2025

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2025

 هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق لە نیوەی یەکەمی 2025

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو: 

? ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئامارەکانی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق، تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) مانگانە بڵاو دەکاتەوە، پاڵپشت بە کۆی ئەو ئامارانەی لە (6) مانگی یەکەمی ساڵی (2025) بڵاوی کردوونەتەوە؛
? لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)دا ئامارەکان دەگاتە (171 هەزار و 846) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ژمارەی هاوسەرگیری بەڕێژەی (18.3%) لە مانگی شوباتدا تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (16%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ ڕەسافە تۆمار کراوە. کەمترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (13.4%) لە مانگی ئازاردا بووە، کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیری بە ڕێژەی (2.5%) لە پارێزگای موسەننا بووە.
? هەر لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ (34 هەزار و 522) حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە. بەرزترین ژمارەی جیابوونەوە بەڕێژەی (18.7%) لە مانگی کانونی دووەمدا تۆمارکراوە، هاوکات زۆرترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (19.2%) لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغداد/ کەرخ تۆمار کراوە. کەمترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.4%) لە مانگی ئازاردا، کەمترین ڕێژەی جیابوونەوە بە ڕێژەی (1.9%) لە پارێزگای موسەننا بووە.


یەکەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە (15) پارێزگاکەی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2025
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، داتاکانی خۆی لەسەر ئاستی (15) پارێزگاکەی عێراق تایبەت بە ژمارەی (هاوسەرگیری و جیابوونەوە) بڵاو دەکاتەوە، کۆی ئەو داتایانەی بۆ نیوەی یەکەمی (2025) بڵاویکردووەتەوە بەجۆرێکە؛
1.    هاوسەرگیری؛ لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)دا ئامارەکان دەگاتە (171 هەزار و 846) حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراو، بەرزترین ژمارەی هاوسەرگیری بەڕێژەی (18.3%) لە مانگی شوباتدا تۆمارکراوە، کەمترین هاوسەرگیری بە ڕێژەی (13.4%) لە مانگی ئازاردا بووە، بەجۆرێک؛
-    لە کانونی دووەمی 2025 دا، (29 هەزار و 119) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە بە ڕێژەی (16.9%) ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون.
-    لە شوباتی 2025 دا، (31 هەزار و 411) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (18.3%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون ئەم ژمارەیەش بەرزترین تۆماری ئاماری هاوسەرگیرییە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا.
-    لە مانگی ئازاری 2025 دا، (22 هەزار و 967) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (13.4%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون ئەم ژمارەیەش نزمترین تۆماری ئاماری هاوسەرگیرییە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا. 
-    لە مانگی نیسانی 2025 دا، (28 هەزار و 853) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (16.8%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون.
-    لە مانگی ئایاری 2025 دا، (31 هەزار و 274) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (18.2%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون.
-    لە مانگی حوزەیرانی 2025 دا، (28 هەزار و 222) حاڵەتی هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، بە ڕێژەی (16.4%)ی ئەو هاوسەرگیرییانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراون.
2.    جیابوونەوە؛ لە نیوەی یەکەمی ساڵی (2025)دا ئامارەکان دەگاتە (34 هەزار و 522) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکراو، بەرزترین ژمارەی جیابوونەوە بەڕێژەی (18.7%) لە مانگی کانونی دووەمدا تۆمارکراوە، کەمترین جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.4%) لە مانگی ئازاردا بووە، بەجۆرێک؛
-    لە کانونی دووەمی 2025 دا، (6 هەزار و 448) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (18.7%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە. ئەو ڕێژەیەش بەرزترین تۆماری ئاماری جیابوونەوەیە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمار کراوە.
-    لە شوباتی 2025 دا، (6 هەزار و 392) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (18.5%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە.
-    لە مانگی ئازاری 2025 دا، (4 هەزار و 974) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.4%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە. ئەو ژمارەیەش نزمترین تۆماری ئاماری جیابوونەوەیە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمار کراوە.
-    لە مانگی نیسانی 2025 دا، (5 هەزار و 665) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (16.4%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە.
-    لە مانگی ئایاری 2025 دا، (6 هەزار و 15) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (17.4%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە.
-    لە مانگی حوزەیرانی 2025 دا، (5 هەزار و 28) حاڵەتی لێکهەڵوەشانەوەی خێزان و جیابوونەوە بە ڕێژەی (14.6%)ی ئەو جیابوونەوانەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕوویداوە تۆمار کراوە.
 (بڕوانە خشتە و چارتی ژمارە (1))

 

 

دووەم؛ ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی پارێزگاکانی عێراق بۆ نیوەی یەکەمی ساڵی 2025
لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق کە (بەغداد)ی پایتەخت دابەش بووە بەسەر دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی (رەسافە و کەرخ) لەگەڵ (14) پارێزگاکەی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک لە چارت و خشتەی ژمارە (2) رونکراوەتەوە؛ 
دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە پارێزگای بەغداد زۆرترین رێژەی هاوسەرگیری و دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ هەر لە پارێزگای بەغداد، بەرزترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.
هاوکات دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسەننا کەمترین رێژەی هاوسەرگیری و کەمترین رێژەی جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە، بەراورد بە تەواوی دادگاکانی دیکەی عێراق.    

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
پێش 23 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026

null
٢٧ نیسان ٢٠٢٦

لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان