سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە نێوان ساڵانی 2023 و 2024

بڵاوکراوەتەوە لە: 14 حوزەیران 2025

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە نێوان ساڵانی 2023 و 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شیكاری درەو

? پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە ساڵانی و 2023 و 2024؛
? داهاتی گشتی عێراق لەساڵی (2023) لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (3.8%) گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (140 ترلیۆن و 774 ملیار) دینار.
? داهاتی نەوتی لەساڵی (2023) لە (125 ترلیۆن و 882 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (1.3%) گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (127 ترلیۆن و 536 ملیار) دینار. هاوکات داهاتی نانەوتی لە (9 ترلیۆن و 799 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (35%) گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (13 ترلیۆن و 237 ملیار) دینار.
? خەرجی گشتی عێراق لەساڵی (2023) لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (5.7%) زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (150 ترلیۆن و 527 ملیار) دینار.
? خەرجی بەکارخستن لەساڵی (2023) لە (118 ترلیۆن و 242 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (5.9%) زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (125 ترلیۆن و 214 ملیار) دینار. هاوکات خەرجی وەبەرهێنان لەساڵی (2023) لە نزیکەی (24 ترلیۆن و 193 ملیار) دینارەوە بەڕێژەی (4.6%) زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە سەرو (25 ترلیۆن و 313 ملیار) دینار.
? بڕی کورتهێنان لە ساڵی (2023) لە (6 ترلیۆن و 754 ملیار) دینارەوە، بە ڕێژەی (44.4%) لە ساڵی (2024) زیادی کردووەو گەیشتووە بە (9 ترلیۆن و 753 ملیار) دینار.

 

یەکەم؛ داهاتی گشتی عێراق لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024)
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە مانگانە داهات و خەرجی گشتی عێراق بڵاو دەکاتەوە، دواترین ڕاپۆرتیشی کۆتایی ساڵی (2024) لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی (2025) بڵاوکردەوە؛
داهاتی گشتی عێراق لەساڵی (2023) لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار 266 ملیۆن و 200 هەزار) دینار بووە، بۆ ساڵی (2024) بە بڕی (5 ترلیۆن و 92 ملیار و 389 ملیۆن و 959 هەزار) دینار و بەڕێژەی (3.8%) گەشەی کردووەو گەیشتووە بە (140 ترلیۆن و 774 ملیار 106 ملیۆن و 159 هەزار) دینار، داهاتی گشتی عێراق دوو سەرچاوەی سەرەکی پێکیدەهێنت، ئەوانیش؛
1.    داهاتی نەوتی لەساڵی (2023) لە (125 ترلیۆن و 882 ملیار و 218 ملیۆن و 233 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (1.3%) و بە بڕی (ترلیۆنێک و 654 ملیار و 182 ملیۆن و 195 هەزار) دینار گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (127 ترلیۆن و 536 ملیار 400 ملیۆن و 428 هەزار) دینار. 
2.    داهاتی نەوتی لەساڵی (2023) لە (9 ترلیۆن و 799 ملیار و 47 ملیۆن و 964 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (35.1%) و بە بڕی (3 ترلیۆن و 438 ملیار و 657 ملیۆن و 769 هەزار) دینار گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (13 ترلیۆن و 237 ملیار 705 ملیۆن و 728 هەزار) دینار. 
خشتەی ژمارە (1)


دووەم؛ خەرجی گشتی عێراق لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024)
خەرجی گشتی عێراق لەساڵی (2023) لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار 636 ملیۆن و 299 هەزار) دینار بووە، بۆ ساڵی (2024) بە بڕی (8 ترلیۆن و 91 ملیار و 709 ملیۆن و 977 هەزار) دینار و بەڕێژەی (5.7%) گەشەی کردووەو گەیشتووە بە (150 ترلیۆن و 527 ملیار 346 ملیۆن و 277 هەزار) دینار، خەرجی گشتی عێراق بەسەر دوو سێکتەری سەرەکیدا دابەش دەبێت، ئەوانیش؛
1.    خەرجی بەکارخستن لەساڵی (2023) لە (118 ترلیۆن و 242 ملیار و 777 ملیۆن و 445 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (5.9%) و بە بڕی (6 ترلیۆن و 971 ملیار و 266 ملیۆن و 608 هەزار) دینار گەشەی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (125 ترلیۆن و 214 ملیار 44 ملیۆن و 54 هەزار) دینار. 
2.    خەرجی وەبەرهێنان لەساڵی (2023) لە (24 ترلیۆن و 192 ملیار و 858 ملیۆن و 852 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (4.6%) و بە بڕی (ترلیۆنێک و 120 ملیار و 443 ملیۆن و 371 هەزار) دینار زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (25 ترلیۆن و 313 ملیار 302 ملیۆن و 223 هەزار) دینار. 
خشتەی ژمارە (2)


سێیەم؛ سەرڕێژو کورتهێنان لە خەرجی و داهاتی گشتی عێراق لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024)
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا داهاتی گشتی عێراق لەساڵی (2023) بریتی بووە لە (135 ترلیۆن و 681 ملیار 266 ملیۆن و 200 هەزار) دینار، بەڵام خەرجی گشتی لەساڵی (2023) بریتی بووە لە (142 ترلیۆن و 435 ملیار 636 ملیۆن و 299 هەزار) دینار بووە، بەم پێیەش بڕی کورتهینان لە ساڵی ناوبراو بریتی بووە لە (6 ترلیۆن و 754 ملیار و 410 ملیۆن و 100 هەزار) دینار.
بەڵام لە ساڵی (2024) داهاتی گشتی بریتی بووە لە (140 ترلیۆن و 774 ملیار 106 ملیۆن و 159 هەزار) دینار، لە کاتێکدا خەرجی گشتی گەیشتووە بە (150 ترلیۆن و 527 ملیار 346 ملیۆن و 277 هەزار) دینار، بەم پێیەش بڕی کورتهینان لە ساڵی ناوبراو بریتی بووە لە (9 ترلیۆن و 753 ملیار و 240 ملیۆن و 118 هەزار) دینار.
کەواتە بڕی کورتهێنان لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024) بە بڕی (2 ترلیۆن و 998 ملیار و 830 ملیۆن و 18 هەزار) دینار و بە ڕێژەی (44.4%) زیادی کردووە.
خشتەی ژمارە (3)


چوارەم؛ خەرجی سێکتەرەکانی وەبەرهێنان لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024)
بە شێوەیەکی گشتی خەرجی وەبەرهێنان لەساڵی (2023) لە (24 ترلیۆن و 192 ملیار و 858 ملیۆن و 852 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (4.6%) و بە بڕی (ترلیۆنێک و 120 ملیار و 443 ملیۆن و 371 هەزار) دینار زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (25 ترلیۆن و 313 ملیار 302 ملیۆن و 223 هەزار) دینار، لەسەر ئاستی کەرتەکانیش بەم شێوەیە بووە؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ؛ لە ساڵی (2023) بڕی (488 ملیار و 53 ملیۆن و 578 هەزار) دینار بۆ کەرتی کشتوکاڵ خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (54%) دابەزیوە بۆ (224 ملیار و 449 ملیۆن و 459 هەزار) دینار.
2.    کەرتی پیشەسازی؛ لە ساڵی (2023) بڕی (11 ترلیۆن و 788 ملیار و 816 ملیۆن و 95 هەزار) دینار بۆ کەرتی پیشەسازی خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (16.5%) زیادی کردووە بۆ (13 ترلیۆن و 739 ملیار و 568 ملیۆن و 969 هەزار) دینار.
3.    کەرتی گواستنەوەو گەیاندن؛ لە ساڵی (2023) بڕی (3 ترلیۆن و 126 ملیار و 285 ملیۆن و 294 هەزار) دینار بۆ کەرتی گواستنەوە و گەیاندن خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (4%) دابەزیوە بۆ (3 ترلیۆن و 2 ملیار و 796 ملیۆن و 707 هەزار) دینار.
4.    کەرتی ڕێگاوبان و خزمەتگوزاری؛ لە ساڵی (2023) بڕی (7 ترلیۆن و 379 ملیار و 74 ملیۆن و 602 هەزار) دینار بۆ کەرتی ڕێگاوبان و خزمەتگوزاری خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (4.7%) دابەزیوە بۆ (7 ترلیۆن و 33 ملیار و 685 ملیۆن و 423 هەزار) دینار.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن؛ لە ساڵی (2023) بڕی (ترلیۆنێک و 410 ملیار و 629 ملیۆن و 281 هەزار) دینار بۆ کەرتی پەروەردەو فێرکردن خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (7%) دابەزیوە بۆ (ترلیۆنێک و 312 ملیار و 801 ملیۆن و 664 هەزار) دینار.
خشتەی ژمارە (4)


پێنجەم؛ خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە نێوان ساڵانی (2023 و 2024)
بە شێوەیەکی گشتی خەرجی سێ سەرۆکەیەتییەکەی عێراق (2023) لە (10 ترلیۆن و 870 ملیار و 27 ملیۆن و 16 هەزار) دینارەوە بەڕێژەی (4.5%) و بە بڕی (490 ملیار و 997 ملیۆن و 142 هەزار) دینار زیادی کردووەو لە ساڵی (2024) گەیشتووە بە (11 ترلیۆن و 361 ملیار 24 ملیۆن و 158 هەزار) دینار، بە جۆرێک؛
1.    خەرجی ئەنجومەنی نوێنەران؛ بە هەردوو خەرجی بەگەڕخستن و وەبەرهێنانەوە لە ساڵی (2023) بڕی (582 ملیار و 133 ملیۆن و 655 هەزار) دینار بۆ ئەنجومەنی نوێنەران خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (5.2%) زیادی کردووە بۆ (612 ملیار و 575 ملیۆن و 330 هەزار) دینار.
2.    خەرجی سەرۆکایەتی کۆمار؛ لە ساڵی (2023) بڕی (71 ملیار و 958 ملیۆن و 358 هەزار) دینار بۆ سەرۆکایەتی کۆمار خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (3.6%) کەمی کردووە بۆ (69 ملیار و 374 ملیۆن و 700 هەزار) دینار.
3.    خەرجی ئەنجومەنی وەزیران؛ بە هەردوو خەرجی بەگەڕخستن و وەبەرهێنانەوە لە ساڵی (2023) بڕی (10 ترلیۆن و 215 ملیار و 935 ملیۆن و هەزار) دینار بۆ ئەنجومەنی وەزیران خەرجکرابوو، لە کاتێکدا لە ساڵی (2024) ئەو بڕە بە ڕێژەی (4.5%) زیادی کردووە بۆ (10 ترلیۆن و 679 ملیار و 74 ملیۆن و 128 هەزار) دینار.
خشتەی ژمارە (5)

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات