سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئاگاداری سەردانی عەبادی نین

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئاب 2018

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئاگاداری سەردانی عەبادی نین

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیكردەوە ئەوان ئاگاداری سەردانكردنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بن بۆ تاران لەم هەفتەیەدا.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فارسی وڵاتەكەی، بەهرامی قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو هیچ هەواڵ یان راگەیەندراوێكی فەرمی پێنەدراوە لەبارەی سەردانی حەیدەر عەبادییەوە بۆ تاران.
هەر ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی فارس لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە" سەردانی عەبادی بۆ عێراق لە بەرنامەی كاری ئێستادا نییە".
سایتی "غەدپرێس"ی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، حەیدەر عەبادی لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی ئێران و توركیا دەكات، كە هەردوو وڵاتەكە ئێستا روبەڕووی سزای ئەمریكا بونەتەوە.
عەبادی پێشتر و لە وەڵامی پرسیارێكدا ئایا حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بەو سزا ئابورییانەی كە ئەمریكا بەسەر ئێرانیدا سەپاندووە، وتی: ئێمە پابەندین ئەو سزایانە دەبین و نامانەوێت بەرژەوەندی هاوڵاتیانمان بخەینە مەترسییەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026