سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

عەبادی بۆچی دەچێتە توركیا و ئێران؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئاب 2018

عەبادی بۆچی دەچێتە توركیا و ئێران؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
سێشەممەی داهاتوو حەیدەر عەبادی سەردانی توركیا دەكات و رۆژی دواتریش دەچێتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
سەردانەكەی عەبادی بۆ ئەنكەرە و تاران لە كاتێكدایە ئەو دوو وڵاتە رووبەڕووی ژمارەیەك سزای ئابوریی بونەتەوە كە لەلایەن ئەمریكاوە بەسەریاندا سەپێندراوە و بەهای دراوەكانیان بۆ ئاستێكی زۆر نزم بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزێوە و عێراقیش تێیدا زەرەرمەند دەبێت بەهۆی ئەوەی ئاڵوگۆڕی بەرفراوانی بازرگانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا هەیە.
بەوتەی سەركردەیەكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، سەردانەكەی عەبادی بۆ ئێران كتوپڕ نییە و ماوەیەكی دوورودرێژە لە لایەن ئێرانەوە بانگهێشتكراوە بۆئەوەی سەردانی تاران بكات.
جاسم محەمەد جەعفەر بەیاتی سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكیدا بۆ " سۆمەریە نیوز" وتی:" عێراق پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ ئێران و توركیا لەلایەك و ئەمریكاش لەلایەكی تر هەیە، لەبەرئەوە دەتوانێت ببێتە نێوەندگیر لە نێوان ئەو دوو وڵاتە و ئێراندا بۆ چارەسەركردن  ئەو قەیرانەی كە بەهۆی بەریەككەوتنی هەڵوێستەكانەوە  هاتوەتە ئاراوە بەتایبەتیش رووداوەكانی سوریا و سزاكانی ئەمدواییەی ئەمریكا بۆ سەر ئێران".
پرسێكی تر كە عەبادی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و توركیا تاوتوێیدەكات، دۆسیەی ئاوە كە كاریگەری زۆری كردوەتە سەر عێراق لە هەموو بوارەكاندا بە تایبەتی كشتوكاڵ و بەوتەی جەعفەری، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سەردانەكەیدا پرسی هوكاری لە بواری كارەباشدا تاوتوێدەكات.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 12 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟