سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

Translation not available for key: DIRY NAKRAW

هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024

بڵاوکراوەتەوە لە: 7 شوبات 2025

هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


راپۆرتی: درەو

? پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی (سۆمۆ) لە ساڵی 2024دا؛
? هەناردەی نەوتی بەسرە گەیشتووە بە سەروو (ملیارێک و 223 هەزار) بەرمیل نەوت و زیاتر لە (94 ملیار و 470 ملیۆن) دۆلار داهاتەکەی بووە.
? لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک نزیکەی (7 ملیۆن) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی نەوتی گەیارەو زۆرتر لە (3 ملیۆن و 600 هەزار) بەرمیل هەناردەی ئوردن کراوە، داهاتەکەشیان لە (700 ملیۆن) دۆلار زیاتر بووە.
? بەگشتی لە ساڵی (2024)دا عێراق، زیاتر لە (ملیارێک و 234 ملیۆن و 294 هەزار) بەرمیل نەوتی بە بەهای زۆرتر لە (95 ملیار و 175 ملیۆن) دۆلار و بە تێکرای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 372 هەزار و 559) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بە تێکڕا هەر بەرمیلێک نەوتی بە پتر لە (77) دۆلار فرۆشتووە.

هەناردەو داهاتی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024
پاڵپشت بە داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و بەڵگەنامەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە  (12) مانگی ساڵی ڕابردوودا؛
هەناردەی نەوتی بەسرە (ملیارێک و 223 ملیۆن و 742 هەزار و 283) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (94 ملیار و 470 ملیۆن و 837 هەزار و 334) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (6 ملیۆن و 951 هەزار و 660) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (3 ملیۆن و 600 هەزار و 209) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. ئەگەر بە هەمان نرخی نەوتی بەسرە فرۆشرابێت کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (704 ملیۆن و 847 هەزار و 607) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە (12) مانگی ساڵی 2024 دا بڕی (ملیارێک و 234 ملیۆن و 294 هەزار و 152) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 372 هەزار و 559) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 7 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (95 ملیار و 175 ملیۆن و 684 هەزار و 941) دۆلار.
ئەگەر داتاکان وردتر بکەینەوە بە پێی هەر مانگەکانی ئەمساڵ، ئەوا؛
1.    مانگی کانونی دووەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 25 هەزار) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 939 ملیۆن و 748 هەزار و 209) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (ملیۆنێک و 19 هەزار و 132) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (464 هەزار و 306) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (95 ملیۆن و 660 هەزار و 433) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2024دا بڕی (103 ملیۆن و 508 هەزار و 438) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 338 هەزار و 982) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 63 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 35 ملیۆن و 408 هەزار و 642) دۆلار.
2.    مانگی شوباتی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (98 ملیۆن و 183 هەزار و 554) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 658 ملیۆن و 921 هەزار و 35) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە، بەڵام (975 هەزار و 631) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (433 هەزار و 126) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (91 ملیۆن و 363 هەزار و 742) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی شوباتی (2024)دا بڕی (99 ملیۆن و 592 هەزار و 311) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 434 هەزار و 218) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (77 دۆلار و 82 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 750 ملیۆن و 284 هەزار و 797) دۆلار.
3.    مانگی ئازاری 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (104 ملیۆن و 680 هەزار و 93) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 510 ملیۆن و 793 هەزار و 517) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (967 هەزار و 492) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (464 هەزار و 453) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (95 ملیۆن و 328 هەزار و 808) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئازاردا بڕی (106 ملیۆن و 112 هەزار و 38) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 422 هەزار و 969) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 10 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 606 ملیۆن و 122 هەزار و 325) دۆلار.
4.    مانگی نیسانی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (100 ملیۆن و 921 هەزار و 250) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 561 ملیۆن و 304 هەزار و 594) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە بەڵام (ملیۆنێک و 16 هەزار و 962) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (448 هەزار و 606) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (107 ملیۆن و 179 هەزار و 984) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی نیساندا بڕی (102 ملیۆن و 386 هەزار و 818) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 412 هەزار و 894) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (84 دۆلار و 66 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 668 ملیۆن و 484 هەزار و 578) دۆلار.
5.    مانگی ئایاری 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 290 ملیۆن و 69 هەزار و 458) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردە نەکراوە، بۆیە هیچ داهاتێکیشی نەبووە.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئایاری (2024)دا بڕی (104 ملیۆن و 130 هەزار و 292) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 359 هەزار و 42) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79 دۆلار و 61 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 290 ملیۆن و 69 هەزار و 458) دۆلار.
6.    مانگی حوزەیرانی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 11 هەزار و 928) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 307 ملیۆن و 289 هەزار و 218) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و  کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (302 هەزار و 620) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (20 ملیۆن و 156 هەزار و 913) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی حوزەیراندا بڕی (102 ملیۆن و 314 هەزار و 548) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 410 هەزار و 485) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 39 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 327 ملیۆن و 446 هەزار و 131) دۆلار.
7.    مانگی تەموزی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (106 ملیۆن و 125 هەزار و 200) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 669 ملیۆن و 915 هەزار و 902) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و وڵاتی ئوردن و نەکراوە، بەڵام (ملیۆنێک و 928 هەزار و 156) بەرمیل هەناردەی کێڵگەی گەیارە کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (157 ملیۆن و 521 هەزار و 26) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی تەموزدا بڕی (108 ملیۆن و 53 هەزار و 356) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 485 هەزار و 592) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (81 دۆلار و 70 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 827 ملیۆن و 436 هەزار و 927) دۆلار.
8.    مانگی ئابی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (105 ملیۆن و 559 هەزار و 525) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 118 ملیۆن و 72 هەزار و 863) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و  کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (286 هەزار و 74) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (22 ملیۆن و 569 913) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئابدا بڕی (105 ملیۆن و 845 هەزار و 599) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 414 هەزار و 374) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (76 دۆلار و 90 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (8 ملیار و 140 ملیۆن و 73 هەزار و 432) دۆلار.
9.    مانگی ئەیلولی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (99 ملیۆن و 4 هەزار و 320) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 986 ملیۆن و 256 هەزار و 342) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و  کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (306 هەزار و 787) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (21 ملیۆن و 648 هەزار و 476) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی ئەیلولدا بڕی (99 ملیۆن و 311 هەزار و 107) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 310 هەزار و 370) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (79 دۆلار و 4 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 7 ملیۆن و 904 هەزار و 817) دۆلار.
10.    مانگی تشرینی یەکەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (102 ملیۆن و 302 هەزار و 862) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 383 ملیۆن و 726 هەزار و 115) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە، بەڵام (524 هەزار و 356) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (318 هەزار و 7) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (38 ملیۆن و 163 هەزار و 489) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی (2024)دا بڕی (103 ملیۆن و 145 هەزار و 225) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 327 هەزار و 265) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (72 دۆلار و 17 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 421 ملیۆن و 889 هەزار و 604) دۆلار.
11.    مانگی تشرینی دووەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (98 ملیۆن و 603 هەزار و 109) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (6 ملیار و 990 ملیۆن و 483 هەزار و 846) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی و  کێڵگەی گەیارە نەکراوە بەڵام (266 هەزار و 175) بەرمیل نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (18 ملیۆن و 908 هەزار و 804) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەمدا بڕی (98 ملیۆن و 869 هەزار و 824) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 295 هەزار و 661) بەرمیل نەوت هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (70 دۆلار و 89 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 9 ملیۆن و 392 هەزار و 651) دۆلار.
12.    مانگی کانونی یەکەمی 2024
هەناردەی نەوتی بەسرە (100 ملیۆن و 195 هەزار و 150) بەرمیل بووە، کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 54 ملیۆن و 256 هەزار و 235) دۆلار.
هاوکات لە کێڵگەی نەوتی کەرکوک هیچ نەوتێک هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکی نەکراوە، بەڵام (519 هەزار و 931) بەرمیل نەوت هەناردەی کێڵگەی گەیارەو (309 هەزار و 515) بەرمیل نەوتیش لە ڕێگەی تانکەرەوە هەناردەی ئوردن کراوە. کۆی داهاتەکەیان بریتی بووە لە (36 ملیۆن و 915 هەزار و 344) دۆلار.
کەواتە بە کۆی گشتی عێراق لە مانگی کانونی یەکەمی (2024)دا بڕی (101 ملیۆن و 24 هەزار و 596) بەرمیل نەوتی بە تێکڕای ڕۆژانەی (3 ملیۆن و 258 هەزار و 858) بەرمیل نەوتی هەناردە کردووەو بە تێکڕا هەر بەرمیلێکی بە (70 دۆلار و 40 سەنت) فرۆشتووە و کۆی داهاتەکەی بریتی بووە لە (7 ملیار و 91 ملیۆن و 171 هەزار و 579) دۆلار.


تێبینی؛ لە نیوەی دووەمی ساڵی (2024) واتە لە شەش مانگی (تەموز، ئاب، ئەیلول، تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانونی یەکەم)، تەنها زانیاری لەبارەی بڕو قەبارەی هەناردەی نەوتی عێراق بەردەستە، بۆیە تایبەت بە نرخی نەوتی فرۆشراوی عێراق و کۆی داهات پشت بە (تێکڕای نرخی نەوتی برێنت) بەستراوە، بەجۆرێک لە شەش مانگی یەکەمی ساڵەکەدا عێراق هەر بەرمیلێک نەوتی بە (3 دۆلار و 45 سەنت) هەرزانتر لە نەوتی برێنت فرۆشتووە، بۆیە  لە شەش مانگی کۆتایی ساڵدا نرخی نەوت و کۆی داهاتی عێراق لەسەر بنەمای ئەو پێوەرە وەرگیراوە.

بۆ بەرچاو ڕونی بڕوانە خشتە و چارەتەکانی هاوپێچی ئەم ڕاپۆرتە؛
خشتە

چارتەکان

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات