سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

عێراق، نۆیەمین وڵاتی مەترسیدارە بۆ گەشتكردن لە 2025دا

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 کانوونی دووەم 2025

عێراق، نۆیەمین وڵاتی مەترسیدارە بۆ گەشتكردن لە 2025دا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
بەپێی نوێترین توێژینەوەی گۆڤارێكی ئەمریكی، ژمارەیەك وڵاتی دەستنیشانكردووە بۆ ساڵی 2025 كە مەترسیدارن بۆ گەشتكردن لەناویاندا عێراق پلەی نۆیەمینی گرتووە، لەدوای سوریا، یەمەن، فەلەستینەوەیە، ژمارەیەك وڵاتیشی دەستنیشانكردووە كە سەلامەتترینن بۆ گەشتكردن لە 2025دا.
گۆڤاری (CEOWORLD)ی ئەمریکی، کە تایبەتە بە ریزبەندی و پۆلێنكارییە جیهانییەكان لە بوارە جیاوازەكاندا، لە نوێنترین توێژینەوەو پۆلێنكاریدا لیستی مەترسیدارترین وڵاتانی جیهانی بڵاوكردووەتەو كە نابێت سەردانیان بكرێت و ئەو وڵاتانەش كە لە 2025دا سەلامەتن بۆ گەشتكردن:

ئەو وڵاتانەی مەترسیدارن بۆ گەشتكردن لە 2025دا:
1-    سوماڵ
2-    باشوری سودان
3-    ئۆكراینا
4-    لیبیا
5-    سودان
6-    پاكستان
7-    ئەفغانستان
8-    میانمار
9-    عێراق
10-    لوبنان
11-    فەلەستین
12-    یەمەن
13-    سوریا
14-    بیلاروسیا
15-    كۆریای باكور
بەپێی ریزبەندییەكە (سوماڵ) مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە بۆ گەشتكردن لە 2025دا و (عێراق)یش نۆیەمین وڵاتی جیهانە بۆ گەشتكردن لە 2025دا، لەپێش (سوریا و لوبنان و فەلەستین و كۆریای باكور)ەوەیە، واتا لەو وڵاتانەش مەترسیدارترە بۆ گەشتكردن.

لەبەرامبەردا ئەو وڵاتانەی كە سەلامەترینن بۆ گەشتكردن لە 2025دا:
1-    كەنەدا
2-    ئەمریكا
3-    بەریتانیا
4-    ئیسپانیا
5-    فەرەنسا
6-    مەغریب
7-    ڤێتنام

 

لینكی گۆڤاری (CEOWORLD)ی ئەمریکی

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٨ ئایار ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە چارەکی یەکەمی 2026

null
١٨ ئایار ٢٠٢٦

هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان مانگی رابردوو ته‌نیا 339 هه‌زارو 64 به‌رمیل بووه‌

null
١٥ ئایار ٢٠٢٦

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا