سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

عێراق دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت دەكات بۆ سوریا

بڵاوکراوەتەوە لە: 3 کانوونی دووەم 2025

عێراق دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت دەكات بۆ سوریا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
لە ئاماژەیەكی نوێدا بۆ كرانەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق بەڕووی گۆڕانكارییە نوێیەكەی سوریادا، حكومەتی بەغداد بڕیاریداوە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكات بۆ سوریا، سەرچاوە سیاسییەكان دەڵێن "ئەمریكاو توركیا قسەی خێریان تێدا كردووە". 
بەپێی قسەی سەرچاوەكان، بڕیارەكە دوای ئەوە هاتووە حكومەتی عێراق لەلایەن هەریەكە لە ئەمریكاو توركیاوە ئاماژەی بۆ هاتووە سەبارەت بە گرنگیی رێكخستنی دۆسیەی هەناردەكردنی نەوت بۆ سوریا، وەكو پاڵپشتییەك بۆ ئیدارەی نوێی سوریا لە راپەڕاندنی كاروبارەكانی. 
"میكانیزمەكانی پێشووی هەناردەی نەوت هەڵەی زۆری تێدا بوو، حكومەتی عێراق دەیەوێت پشت بە میكانیزمێكی نوێ ببەستێت كە زۆر وردتر بێت بۆ گەیاندنی نەوت بە دیمەشق" سەرچاوەكان وا دەڵێن. بەڵام حكومەتی عێراق تائێستا هیچ راگەیەندراوێكی لەبارەی ئەم پرسەوە نییە. 
حكومەتی عێراق لەدوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، هەناردەی نەوتی بۆ سوریا راگرت، ئەمەش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە سیاسییەی لەو وڵاتە روویدا. بەر لە كەوتنی ئەسەد، عێراق رۆژانە نزیكەی 33 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی سوریا دەكرد،  ئەمە جگە لە ناردەی 120 هەزار تەن تەوتی رەش بەشێوەی مانگانە.
راوەستانی هەناردەی نەوتی عێراق، قەیرانی سوتەمەنی لە سوریا گەورەتر كردووە، بەتایبەتیش لەو ناوچانەی كە دەكەونە ژێر كۆنترۆڵی دەستەی تەحریر شام، چونكە كێڵگە نەوتییەكانی سوریا لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)و هێزەكانی ئەمریكادان. 
سوریا پشت بە هاوردەكردنی بڕی 5 ملیۆن بەرمیل نەوت دەبەستێت بەشێوەی مانگانە، واتا زیاتر لە 160 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەمەش لەكاتێكدایە بەر لە 2011و راپەڕینی خەڵكی ئەو وڵاتە دژ بە رژێمی ئەسەد، سوریا رۆژانە خۆی نزیكەی 150 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا. 
هەفتەی رابردوو، وەزیری وزەی توركیا باسی لەوەكرد، بەشێكی زۆری وێستگەكانی كارەبا لە سوریا لەكاركەوتوون، توركیا بیر لە هەناردەكردنی كارەبا دەكاتەوە بۆ سوریا. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 14 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات