سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

شوقە (6.6%)و خانووی قوڕ (0.4%)ی تێكڕای شوێنی نیشتەجێیوون پێكدەهێنن

بڵاوکراوەتەوە لە: 25 تشرینی دووەم 2024

شوقە (6.6%)و خانووی قوڕ (0.4%)ی تێكڕای شوێنی نیشتەجێیوون پێكدەهێنن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
ئەنجامە بەراییەكانی سەرژمێریی گشتیی لە عێراق دەریدەخات، بە بیانیی و پەنابەرانەوە تێكڕای ژمارەی دانیشتوان گەیشتووەتە (45,407,895) کەس،  شوقە (6.6%)و خانووی قوڕ (0.4%)ی تێكڕای شوێنی نیشتەجێبوون پێكدەهێنن.

ئەنجامە بەراییەكانی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەگوێرەی ئەوەی (دەستەی ئامارو زانیاری جوگرافی عێراق) بڵاویكردوەتەوە:
لەبەر رۆشنایی تەواوبوونی داتابەیسی سەرژمێریی گشتیی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی ئەم دەستکەوتە نیشتمانییە گەورەیە ڕادەگەیەنین. دەستەی ئامارو زانیاری جوگرافی هەڵدەسێت بە کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تایبەتمەندییە دیمۆگرافی، کۆمەڵایەتی، تەندروستی و پیشەییەکانی دانیشتوان و داتای نیشتەجێبوون، لەدایکبوون، مردن، و بارودۆخی کەمئەندامی لە عێراق تەواو دەکات وەک ئامادەکارییەک بۆ تەواوکردنی راپۆرتی کۆتایی و وردی عێراق و هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاكان. 

یەکەم: تایبەتمەندی دانیشتوان
1. ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتە (45,407,895) کەس، بە بیانییەکان و پەنابەرانەوە.
2. دانیشتوان لەنێوان شارنشین و گوندنشیندا بەمشێوەیە دابەش دەبێت:
* رێژەی دانیشتوانی شارەکان: (70.3%)
* رێژەی دانیشتوانی گوندەکان (29.7%)
* ژمارەی خێزانەکان لە عێراق گەیشتە (7,898,588) خێزان
3. تێکڕای قەبارەی خێزان لە عێراق (5.3) كەسە.
4- ژمارەی نێر (22,784,062) کەسە، بەڕێژەی (50.18%)، هەروەها ژمارەی مێینە (22,623,833) کەسە، بە ڕێژەی (49.82%).
5. ئەو خێزانانەی کە ژنان سەرۆکایەتیی دەکەن رێژەی (11.33%) پێكدەهێنێت، ئەوانەی پیاوان سەرۆکایەتیی دەکەن (88.67%) پێکدەهێنێت.
6. دانیشتوانی عێراق بەمشێوەیە بەسەر گروپە سەرەكییەكانی تەمەندا دابەشبوون: 
- رێژەی سەدی دانیشتوانی خوار تەمەنی کارکردن (کەمتر لە 15 ساڵ):  36.1%
- رێژەی سەدی دانیشتوانی تەمەنی کارکردن (15-64 ساڵ):  60.2%
- رێژەی دانیشتوانی سەرووی تەمەنی کارکردن (65 ساڵ و سەرووتر):  (3.7%).
بەمە، عێراق چوەتە قۆناغی (پەنجەرەی دایمۆگرافی)یەوەو رێژەی دانیشتوانەكەی لە تەمەنی كاركردندا 60%ە. 
7. بە بەراوردکردنی ئەنجامی گه‌مارۆسازی و ژماره‌دانانی بۆ ساڵی 2009، کە تێیدا ژمارەی دانیشتووانی ئەو ساڵە گەیشتە (31,664,000) کەس، ڕێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتوان لە عێراق لە ئێستادا دەگاتە (2.33%).
7. بە بەراوردکردنی ئەنجامی سەرژمێری و ژمارەدانانی ساڵی 2009، کە تێیدا ژمارەی دانیشتوانی ئەو ساڵە گەیشتە (31,664,000) کەس، رێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتوان لە عێراق لەئێستادا دەگاتە (2.33%) .

دووەم: تایبەتمەندی نشینگە
بەپێی ئەنجامی سەرژمێری ساڵی 2024، ژمارەی خانوو لە عێراق گەیشتووەتە (8,037,221) ماڵ، بەمشێوەیە دابەشکراون:
•    رێژەی خانوو: (92.1%)
•    رێژەی شوقە: (6.6%)
•    رێژەی خانووی قوڕ: (0.4%)
•    جۆرەکانی تر (خانووی پشوودان، كەرەڤانە، چادر، کوخ): (0.9%). 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 14 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات