سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئەمریكا پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەرانی عێراق راگەیاند

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تەمموز 2018

ئەمریكا پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەرانی عێراق راگەیاند

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەڕێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیەوە لە بەغداد پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی عێراق رایگەیاند.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پشتیوانی مافی گەلی عێراق دەكات لە سازدانی گردبونەوەی ئاشتیانە و گوزارشتكردن لە بیروڕا.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا ستایشی لێدوانی فەرمی حكومەتی عێراقی كرد لەبارەی ئەوەی " مافی هاوڵاتیان دەپارێزێت لە سازدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە"، بەڵام باڵیۆزخانە هاوكات خەمباری خۆی نیشان دەدات لەبارەی كوژرانی خەڵك لەناو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە راگەیەندراوەكەیدا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پاڵپشتیكردنی گەل و حكومەتی عێراق لە بواری چاكسازی ئابوری و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و رەخساندنی دەرفەتی كار.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026