سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەدر و مالیكی و عامری پێشنیازێكی عەلاوی رەتدەكەنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تەمموز 2018

سەدر و مالیكی و عامری پێشنیازێكی عەلاوی رەتدەكەنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی پێشنیازی پێکهێنانی "حكومەتی رزگاری نیشتمانی" دەكات و موقتەدا سەدر و نوری مالیكی و هادی عامریش پێشنیازەكەی رەتدەكەنەوە.
ژمارەیەك سەرچاوەی سیاسی عێراقی ئاشكرایانكرد، ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كە هاوكات سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانییە، پێشنیازی كردووە" حكومەتێكی رزگاری نیشتمانی بە سەرۆكایەتی كەسایەتییەكی نیشتمانی لە عێراق پێكبهێنرێت".
بەپێی قسەی سەرچاوەكان، ئەیاد عەلاوی بیرۆكەی  پێکهێنانی حكومەتی رزگاریی نیشتمانی خستوەتە بەردەم هەریەكە لە نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، مالیكی و عامری بیرۆكەكەیان رەتكردوەتەوە.
دوای رەتكردنەوەی لەلایەن مالیكی و عامرییەوە، ئەیاد عەلاوی رووی لە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر كردووە و بیرۆكەی دروستكردنی "حكومەتی فرەجەمسەر"ی خستوەتەڕوو، بەڵام سەدریش ئەو بیرۆكەیەی رەتكردوەتەوە.
بەهۆی پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار، هێشتا دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەنجامە راگەیەندراوەكانی هەڵبژاردنی پەسەندنەكردووە، بەوهۆیەشەوە پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت راوەستاوە.
سەرباری ئەوەی هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەندنەكراوە و هاوكات شەپۆلێك خۆپیشاندان پارێزگاكانی باشوری عێراقی گرتوەتەوە، بەڵام لە پشتی پەردەوە لایەنە براوەكان هەڵبژاردن سەرقاڵی پێكهێنانی "كوتلەی گەورە"ن لەناو پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی بردنەوەی چانسی سەرۆكایەتیكردنی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
بەپێی زانیاری چەند میدیایەكی عێراقی، ئێستا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ حكومەت نزیكبونەوەیەك لەنێوان ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی و هاوپەیمانی فەتحی هادی عامری و بەشێك لە ئەندامانی لیستی نەسری حەیدەر عەبادی و چەند لایەنێكی سوننی و كوردی دروستبووە، لەبەرامبەردا هەوڵێكی تر هەیە كە خۆی دەبینێتەوە لە نزیكبونەوەی نێوان رەوتی حیكمەی عەممار حەكیم و هاوپەیمانی سائرونی موقتەدا سەدر و ژمارەیەك لە ئەندامانی لیستەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران. 
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر وەكو سەرۆكی لیستی براوەی یەكەمی هەڵبژاردن داوای كرد هەموو گفتوگۆ سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رابگیرێت تا ئەوكاتەی وەڵامی داوكاری خۆپیشاندەران دەدرێتەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 12 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟