سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

داوای هەڵپەساردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تەمموز 2018

داوای هەڵپەساردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆكی لیستی براوەی یەكەم هەڵبژاردن لە عێراق داوادەكات گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رابگیرێن.
لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رایگەیاند" پێویستە لەسەر كوتلە سیاسییە براوەكانی هەڵبژاردن هەموو گفتوگۆ سیاسییەكان هەڵپەسێرن لەپێناو دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكان تا ئەوكاتەی وەڵامی داوا رەواكانی خۆپیشاندەران دەدرێتەوە".
سەدر داوا دەكات جگە لە راگرتنی گفتوگۆ سیاسییەكان، گروپێكی كاری جددیش لەگەڵ حكومەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ خۆپیشاندەران دروستبكرێت لەپێناو جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران.
رۆژی 12ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوەچوو، بەهۆی گومانی ساختەكاری بەرفراوان لە پرۆسەكە، تائێستا لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن پەسەندنەكراوە.
لەكاتێكدا هێشتا لایەنە براوەكان نەگەیشتونەتە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمان و دروستكردنی كابینەی نوێ حكومەت، شەپۆلێكی بەرفراوانی خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی باشوری وڵات دەستیپێكردووە و ئەوەش هێندەی تر پرۆسەكەی ئاڵۆزكردووە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 12 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟