سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

حكومەتی عێراق بڕیاریدا 3 ترلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ بەسرە خەرجبكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 تەمموز 2018

حكومەتی عێراق بڕیاریدا 3 ترلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ بەسرە خەرجبكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دواجار لەژێر فشاری خۆپیشاندەران حكومەتی عێراق حەوت بڕیاری لەبەرژەوەندی خۆپیشاندەران دەركرد، ئەویش دوای كۆبونەوەی  حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران و هۆزەكانی پارێزگاكانی باشووری عیراق.
لە گرنگترین ئەو بڕیارانەی حكومەتی عێراق دای لەبەرژەوەندی خۆپیشاندەران:
1-    سێ ترلیۆن و ٥٠٠ملیار دینار بۆ بەسرە تەرخاندەكرێت و پارەكە بۆ باشكردنی كەرتی ئاو و تۆڕی كارەبا و كەرتی تەندروستی خەرج دەكرێت.
2-    وەبەرهێنان لەو پارێزگایانە فراوان و خێرا دەكرێن، بەتایبەت لە بواری نیشتەجێبوون و پەروەردە و خزمەتگوزاریەكاندا.
3-     بەپێی سیستمێكی دادپەروەرانە و دوور لە مەحسوبیەت و مەنسوبیەت هەلی دامەزراندن بۆ بێكارەكان دەڕەخسێنرێت.
4-    ئاوی زیاتر بۆ پارێزگاكانی بەسرە و زی قار و موسەننا و دیوانیە بەردەدرێتەوە.
5-     هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی فرۆكەخانەی نەجەف.
6-    دەبێت كەرتی كارەبا چاك بكرێت و كێشەكانی چارەسەر بكرێن 
7-    كردنەوەی دەرگای دامەزراندنی فەرمانبەران، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بێكاری.

 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 10 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟