هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
عێراق كه‌شتیگه‌لی نه‌وت به‌هێز ده‌كات
بڵاوکراوەتەوە لە : 9 شوبات 2024
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
بڵاوکراوەتەوە لە : 9 شوبات 2024
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
(دره‌و):
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌یه‌وێت گه‌شتیگه‌لی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خۆی به ژماره‌یه‌كی كه‌شتی نوێ به‌هێز بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو كه‌شتی نه‌رویژی هاتنه ناو كاری بازرگانییه‌وه.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به ئاژانسی ده‌نگوباسه‌كانی عێراقی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌یه‌وێت به ژماره‌یه‌ك كه‌شتی، گه‌شتیگه‌لی نیشتمانی خۆی به‌هێز بكات. وته‌بێژه‌كه وتی:" به‌مدواییه دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر هاتونه‌ته ناو كاری بازرگانییه‌وه، كۆمپانیایه‌كی نه‌رویژی جێبه‌جێی كردووه كه له كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كانه له‌م بواره‌دا".
"پلانی وه‌زاره‌ت له‌م سنوره‌دا راناوه‌ستێت، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌ناوبانگه جیهانییه‌كان پته‌وتر بكات، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی كۆمپانیای نیشتمانی بارهه‌ڵگره‌كان كه نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌گوازنه‌وه" وته‌بێژه‌كه وا ده‌ڵێ.
عاسم جیهاد ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بریتین له ده‌روازه‌كانی باشور له‌وانه به‌نجه‌ری به‌سره‌و به‌نده‌ری عه‌مه‌یه‌و كه‌شتییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌روازی باكور كه ده‌روازه‌ی جه‌یهانی توركیایه، به‌ڵام قورسایی گه‌وره له ده‌روازه‌ی باشوره كه زۆرینه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌خۆده‌گرێت".