هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
لە (2023)دا داهاتی نەوتی عێراق بە رێژەی (32%) كەمیكردووە
بڵاوکراوەتەوە لە : 4 کانوونی دووەم 2024
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
بڵاوکراوەتەوە لە : 4 کانوونی دووەم 2024
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
رۆژنامەی (العربي الجدید):
?ئامارێكی نوێی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە, داهاتەكانی نەوت لە ساڵی (2023) كەمیكردووە, سەرەڕای بەرزبونەوەی هەناردەكردن بۆ زیاتر لە (1) ملیارو (230) ملیۆن بەرمیل.
?بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی نەوت, تێكڕای هەناردەكردنی مانگانەی نەوتی عێراق (102.6) ملیۆن بەرمیل نەوت بووە, بەتێكڕای (3.4) ملیۆن بەرمیلی رۆژانە, كە بە بەراورد بە ئاستی هەناردەكردن لە ساڵی (2022)دا, بەڕێژەی (5.36%) بەرزبووەتەوە.
?داهاتی بەدەستهاتوو لە فرۆشتنی نەوت نزیكەی (87) ملیارو (600) ملیۆن دۆلار بووە, بە تێكڕای (7.3) میار دۆلاری مانگانە, كە بەڕێژەی (%31.79)دابەزیوە بە بەروارد بە ساڵی (2022), كە بڕكەی (115) ملیارو (460) ملیۆن دۆلار بووە.
?محەمەد عومەر, شارەزای ئابوری عێراق لەبارەی ئامارەكانی وەزارەتی نەوت دەڵێت: حكومەتی سودانی شكستیهێناوە لە بەڵێنەكانی لە بارەی كەمكردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت, وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی داهاتی وڵات.
?عێراق هێشتا لەژێر رەحمەتی نرخی نەوتی جیهانیدایە, داهاتەكانی نەوتیش زیاتر لە (96%) كۆی داهاتەكان پێكدەهێنێت, ئەوەش شكستی بە پلانی بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و بوارەكانی تر هێناوە, كە عێراق تیایدا پێشەنگەبووە.