سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"با بۆ چارەسەركردنی نەبوونی ئاو و كارەبا پەنا بۆ وڵاتان ببەین"

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 تەمموز 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و هاوپەیمانی " سائرون" ڕایدەگەیەنێت  با حكومەت بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی ئاو و كارەبا و خراپی كەرتی تەندروستی و پەروەردە پشت بە وڵاتانی دراوسێ ببەستێت، نەك لە پێكهێنانی حكومەتدا.
سەدر لە نوێترین تویتیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت: " لەبەر خۆشەویستی عێراق ئامۆژگاری خۆم و ئێوەش دەكەم بۆ جێبەجێكردنی ئەم ئامۆژگاریانەی خوارەوە:
یەكەم: لەسەر هەموو قەوارە سیاسییەكان پێویستە دانوستانی تایبەت بە پێكهێنانمی هاوپەیمانێتییەكان و دوای ئەوەش لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی دراوسێ‌ رابگرن، چونكە ئەوە تەنها ئەركی ئێمەی عێراقییەكانە نەك كەسی تر.
دووەم: داوا لە هەموو قەوارە سیاسییەكان دەكەم دووربكەنەوە لە سەنگەرگرتن و هاوپەیمانی تائیفی و ئیتنی بێزراو، من لەلایەن خۆمەوە هەموو جۆرە سەنگەرگرتنێكی سوننی، یان شیعی ، یان كوردی یان هی تر رەتدەكەمەوە و ئامادەیی تەواوم تێدایە هاوكاربم لە پێناوی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك لە بەش بەشێنەی حزبی و نەتەوەیی و تائیفی تێبپەڕێنێت.
سێیەم: گەل لە گەرمادا  دەناڵێنێت بەدەست گەرما و نەبوونی كارەبا و كەمبوونەوەی ئاوەوە.. ئەگەر حكومەت توانای نییە ئەوە چارەسەربكات، با دەستبەجێ‌ پشت بە وڵاتانی دراوسێ‌ ببەستێت بۆ باشتركردنی دۆخی كارەبا و ئاو و كەرتی تەندروستی و پەروەردە، لەجیاتی ئەوەی بۆ پێكهێنانی حكومەت پشتیان پێ‌ ببەستێت.
من لایخۆمەوە هاوكاری و هاوسۆزی خۆم بۆ گەل رادەگەیەنم و داواكارم  هەموو ئەو هێڵە فریاگوزارییانەی كارەبا ببڕدرێت كە سیاسەتمەدارە گەندەڵەكان بە رۆشناییەكەی شادبوون.


 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 10 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟