سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

(13) فرۆكەی بێفرۆكەوان لە بنكەیەكی ئەمریكا لە هەولێر دزراون

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 تشرینی دووەم 2023

(13) فرۆكەی بێفرۆكەوان لە بنكەیەكی ئەمریكا لە هەولێر دزراون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
نوسەر (Nick Turse) لە پێگەی (the intercept) ئەمریكی, راپۆرتێكی  بە ناونیشانی (مووشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان لەنێو چەكە دزراوەكانی ئەمریكادایە لە عێراق و سوریا) بڵاوكردووەتەوە, كە ئەمە پوختەیەكەیەتی:
?بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا, بەدەست دزینی چەك و كەرەستە سەربازییەكانەوە دەناڵێنێت.
?چەك و كەرەستەی سەربازی هەستیار لەنێو كەلوپەلە دزراوەكاندایە,  سیستمی تەقاندنی موشەكی ئاڕاستەكراو و هەروەها فرۆكەی بێفرۆكەوانیش لە عێراق دزراون.
?بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا لە رووكەشدا بۆ روبەڕوبونەوەی داعش لەوێن, بەڵام بەپلەی یەكەم بۆ راگرتنی هەژموونی ئێران بەكاردەهێنرێن.
?لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی غەزەوە لە (7)ی تشرینی یەكەم, ئەو بنكانە روبەڕوی هێرشی رێكخراو بونەوە بە موشەك و فرۆكە بێفرۆكەوان, وەك بەشێك لە جەنگێكی رانەگەیەندراو لەنێوان ئێران و میلیشیاكانی هاوپەیمانی.
?ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ناتوانێت كەرەستە سەربازییەكانی بپارێزێت, چی جای سەربازەكانی.
?وردەكاری لەباری ئەو دزییانە لە عێراق, دۆزراونەتەوە, كە سوپای ئەمریكا هەرگیز راینەگەیاندووە لە دۆسیەكان لێكۆڵینەوە تاوانكارییەكان و لەڕێی یاسای ئازادی زانیارییەوە بەدەستهاتوون.
?لێكۆڵەرە سەربازییەكان ئاگاداركراون, (13) فرۆكەی بێفرۆكەوانی بازرگانی, كە بەهاكەی دەگاتە (162.500) دۆلار, لە دامەزراوەیەكی ئەمریكا لە هەولێر دزراون, لەساڵی رابردودا, هیچ گومانلێكراوێك دەستنیشان نەكراوەو هیچ سەرداوێكی دۆسیەكەش باسنەكراوە.
?چەندین چەك و كەرەستەی هەستیار بە كردنە ئامانجی یەكەی بینین و موشەكی جۆری جافیلین, لە بنكەی پرۆسەكانی پێشەوە لە بەغداد دزراون, یان لەكاتی ناردنی بەرەو ئەوێ‌ دزراون.
?لێكۆڵەرەوەكان پێیانوانەبووە, دزییەكان كارێكن لەناوخۆدا كرابێتن, هیچ فەرمانبەرێكی ئەمریكی ناسراو بەشداری نەكردووە لەو پرۆسەیەدا.
?لێكۆڵەرەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن, خەڵكە ناوخۆییەكان گومانلێكراون, رێكخراوە تاوانكارییەكانی عێراق و میلیشیا چەكدارەكان, كە كاروانی چەك و كەرەستەكانی ئەمریكا دەكەنە ئامانج.
?لەمساڵدا, لایەنی كەم  چوار دزی گەورە رویانداوە, لە ساڵی (2020-2022)ش, چەك و كەرەستەی ئەمریكی لە عێراق و سوریا دزراوە, بە بۆمبی (40)ملیمی بەهێز لە تەقینەوەو موشەكی قەڵغان بڕو كەرەستەو كەلوپەلی تۆپهاوێژی مەیدانی و كەرەستەی نادەستنیشانكراو, (2) لەو روداوانە لە بنكەكانی سوریا رویانداوەو (3)یشان لە عێراق.  
?ژمارەی ئەو دزیانەی كراون, نەزانراون, رەنگە پنتاگۆنیش نەزانێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات