سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

ئێران تەنگەی هورمز دابخات چی روودەدات؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی یەکەم 2023

ئێران تەنگەی هورمز دابخات چی روودەدات؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نەبیل مەرسومی- شارەزای ئابوری

ئەو جەنگە خوێناوییەی ئیسرائیل دژی فەلەستینییەكان بەڕێوەی دەبات، رەنگە پەرەبسەنێت، ئەگەر واشنتۆن هەوڵ بدات ئابوری ئێران بخنكێنێت رەنگە ئێران ناچار بكات پەنا بۆ داخستنی تەنگەی هورمز ببات، كە دەكەوێتە نێوان ئێران‌و سوڵتاننشینی عومان‌و كەنداوی عەرەبی لە باكورەوە دەبەستێتەوە بە كەنداوی عومان‌و دەریاری عەرەب لە باشورەوە، رۆژانە نزیكەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و كۆندینسەیت‌و بەرهەمە نەوتییەكانی پێدا تێدەپەڕێت، زۆرینەی هەناردەی نەوتی خاوی سعودیە‌و ئێران‌و ئیمارات‌و كوەیت‌و عێراق بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت، بەڵام تەنیا سعودیە‌و ئیمارات هێڵی بۆری نەوتیان هەیە بۆ ناردنی نەوت لە دەرەوەی كەنداو، بەبێ تێپەڕین بە تەنگەی هورمزدا. هەروەها نزیكەی هەموو بەرهەمی گازی سروشتی شلی قەتەر بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت، كۆمپانیای "فۆرتكسا" رایگەیاند، هەموو ساڵێك نزیكەی (80 ملیۆن) تەن یان رێژەی 20%ی غازی سروشتی شلی جیهان بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت. 
ئەگەر بازنەی شەڕەكە فراوان ببێت بۆ داخستنی تەنگەی هورمز، كە قەرەباڵغترین كەناڵی باركردنی نەوتە لە جیهاندا، ئەمە دەبێتەهۆی راوەستانی بازرگانی نەوت لە ناوچەكە‌و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەجۆرێك رەنگە بگاتە زیاتر لە (150) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، بەڵام داخستنی ئەم تەنگە ئەنجامی كارەساتباری بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دەبێت، چونكە دەبێتە هۆی سفركردنەوەی هەناردەی نەوت، بەتایبەتیش بۆ عێراق كە دوای داخستنی هێڵی عێراق- توركیا، نزیكەی 98%ی نەوتەكەی لە دەریاوە لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە هەناردە دەكات. 
سەبارەت بە غاز، جەنگ‌و داخستنی تەنگەی بەشێوەیەكی مەترسیدار هەڕەشەیە بۆسەر بازاڕی غازی سروشی لەناوچەكە‌و دەكرێت كاریگەری لەسەر دابینكردنی غازی سروشتی شل هەبێت، بەتایبەتیش دوای ئەوەی كۆمپانیای "شیفرۆن"ی زەبەلاحی ئەمریكی، لەسەر رێنمایی دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی، چالاكییەكانی لە سەكۆی "تمار" لە كەناراوەكانی ئیسرائیل راگرت، ئەم كێڵگەیە رێژەی "نزیكەی 1,5%ی دابینكردنی غازی سروشتی لە جیهاندا لەخۆدەگرێت"، بەشێوەیەكی سەرەكی پێداویستی بازاڕی ناوخۆیی دابین دەكات، پاشان پێداویستی میسرو ئوردن، دەرەنجامەكان زیاتر نیگەرانكەر دەبن ئەگەر كێڵگەی "لیفیاسان" دابخرێت كە گەورەترین كێڵگەی غازە لە ئیسرائیل. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 22 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات