سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"زیاتر لە 45 پەرلەمانتار عێراقیان بەجێهێشتووە و ناگەڕێنەوە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تەمموز 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
"زیاتر لە 45 پەرلەمانتاری عێراق لەگەڵ تەواوبونی خولی پەرلەمان, عێراقیان بەجهێشتووە و ناگەڕێنەوە" ئەمە بەپێی هەواڵی رۆژنامەیەكی خلیجی.
رۆژنامەی (العربی الجدید) لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرسەوە ئاشكرایكرد" ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران پێش كۆتاییهاتنی خولی پەرلەمان كەوتوون و عێراقیان بەرەو دەرەوەی وڵات بەجێهێشتووە".
سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە، هەفتەی رابردوو 45 پەرلەمانتار لە كوتلە جیاوازەكان عێراقیان بەجهێشتووە و روویان لە ئێران و میسر و توركیا و وڵاتانی تر كردووە و هەندێكیان خێزانەكانیانشیان لەگەڵدا بووە.
بە قسەی سەرچاوەكە، ئەو پەرلەمانتارانە بە ڤیزایەك گەشتیان كردووە كە گەڕانەوەی نییە و هیچ رێگرییەكیش نەبووە لە گەشتكردنیان.
رۆژنامەكە باسی لەوەكردووە، ئەو پەرلەمانتارانە لە ترسی دەستگیركردنیان بە تۆمەتی گەندەڵی, عێراقیان بەجێهێشتووە، چونكە دوای تەواوبونی خولی پەرلەمان چیتر پارێزبەندی (حەسانە) یان لەسەر نامێنێت.
پێشتر هەندێك لە میدیاكانی عێراق هەواڵی دەرچونی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ ژمارەیەك پەرلەمانتار ئاشكراكرد بە تۆمەتی گەندەڵی و ناوزڕاندن.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026