سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هاوردەكردن‌و دروستكردن‌و فرۆشتنی ماددە كحولییەكانی قەدەغه‌كرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئاب 2023

هاوردەكردن‌و دروستكردن‌و فرۆشتنی ماددە كحولییەكانی قەدەغه‌كرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیران، له‌ عێراقیش به‌ فه‌رمی هاورده‌كردن و دروستكردن و فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان قه‌ده‌غه‌ كرا، دادگای فیدراڵی هەموو سكاڵاكانی رەتكردەوە، پشتیوانی بۆ یاسایەك راگەیاند كە ماددە كحولییەكان لە عێراق قەدەغە دەكات. 
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری خۆی لەبارەی ئەو سكاڵایانە یەكلاكردەوە كە لەبارەی یاسای (داهاتی شارەوانییەكان) ژمارە (1)ی ساڵی 2023 تۆماركرابوون. 
سكاڵاكان بە دیاریكراوی لەسەر ماددەی (14)ی ئەم یاسایە بوون، ئەم ماددەیە لە بڕگەی یەكەمیدا دەڵێ:" هاوردەكردن، دروستكردن‌و فرۆشتنی ماددە كحولییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە قەدەغەیە".
بڕگەی دووەمی ماددەكە دەڵێ:" هەر كەسێك سەرپێچی بڕگەی یەكەمی ماددەكە بكات، بە بڕە پارەیەك غەرامە دەكرێت كە كەمتر نەبێت لە 10 ملیۆن دینارو زیاتر نەبێت لە 25 ملیۆن دینار". 
لەسەر ئەم سكاڵایانە، دادگای فیدراڵی حوكمی خۆی دەركرد‌و دەڵێ لەم یاسایەدا هیچ سەرپێچییەكی دەستوری بوونی نییە‌و بەزۆرینەی بڕیاریانداوە‌و هەموو دەسەڵاتەكان دەبێت پابەند بن". 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026