سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

كەشتی "سۆمەر" لە چینەوە بەرەو عێراق بەڕێكەوت

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئاب 2023

كەشتی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو): 
كەشتی "سۆمەر" لە چینەوە بەرەو عێراق بەڕێكەوت، وەزارەتی نەوت ئەم كەشتییەش دەخاتە ناو پۆلی كەشتییەكانی بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو. 
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ وەرگرتنی كەشتی نەوتهەڵگری (سۆمەر)ی راگەیاند، كە توانای هەڵگرتنی (31 هەزار) تۆنی هەیە‌و لە مانگی ئەیلولی داهاتووەوە دەكەوێتە بواری خزمەتەوە. 
عەلی قەیس بەڕێوەبەری كۆمپانیای كەشتییە نەوتییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، تیمی هونەری‌و لیژنەی راسپێردراوی كۆمپانیاكەیان، ئەمڕۆ لە چین كەشتی نوێی (سۆمەر)ی رادەستكراوە كە توانای هەڵگرتنی 31 هەزار تۆنی هەیە، ئەمەش پاش كۆتایهاتنی پرۆسەی پشكنینی كۆتایی. 
عەلی قەیس ئاماژە بەوەدەكات" كەشتییەكە لە چینەوە بەرەو بەندەرەكانی عێراق بەڕێكەوتووە‌و بڕیارە ئەیلولی داهاتوو بكەوێتە بواری كاركردنەوە". 
ساڵی 2020 كۆمپانیای كەشتی نەوتی عێراق گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی نەرویژی ئیمزاكرد بۆ دروستكردنی دوو كەشی كە هەریەكەیان توانای هەڵگرتنی (31 هەزار) تۆن نەوتی هەیە، ئەمە بە ئامانجی بەهێزكردنی كەشتیگەلی كۆمپانیاكە بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكان لە پاڵ كەشتییەكانی (بەغداد- شەتول عەرەب- دیجلە‌و فورات)دا. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026