سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

سێ شەممە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان دەستپێدەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 حوزەیران 2018

سێ شەممە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان دەستپێدەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
رۆژی سێ شەممەی داهاتوو پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار دەستپێدەكات و سندوقەكانی دەرەوەی هەمویان ئەژماردەكرێنەوە.
دادوەر لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، كۆمسیۆن بڕیاریداوە ئەو بنكە و وێستگانەی دەنگدان دیاری بكات كە پرۆسەی ژماردنەوەی دەستتی دەنگەكان تێیاندا بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت هەموو دەنگەكان ئەژمارناكرێنەوە و تەنیا ئەو شوێنانە ئەژماردەكرێنەوە كە تانەیان لەسەرە.
وتەبێژی كۆمسیۆن ئاشكرایكرد، پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان بە ئامادەبوونی ئەندامامی كۆمسیۆن بەڕێوەدەچێت و پرۆسەكە سەرەتا لە دەنگەكانی پارێزگای كەركوك دەستپێدەكات و دواتر سلێمانی و هەولێرو دهۆك و نەینەوا و سەلاحەدین و ئەنبار.
سەبارەت بە ژماردنەوەی دەنگەكان لە بەغداد، ئاماژەی بەوەكرد، ئەو سندوقانەی كە رەوانەی بەغداد كراون لە بەغداد ژماردنەوەی دەستییان بۆ دەكرێت.
بەڵام بەپێی قسەی وتەبێژەكە، بۆ دەنگدانی دەرەوە كە پێكهاتووە لە دەنگدانی وڵاتانی ئێران و توركیا و بەریتانیا و لوبنان و ئوردن و ئەمریكا و ئەڵمانیا، رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ هێنانەوەی سندوقەكان و ئەژماركردنەوەی دەنگەكان لە بەغداد.
باس لەوەشدەكات، هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ پرۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دەپارێزن و پرۆسەكە بە ئامادەبونی چاودێرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و باڵیۆزخانەی وڵاتانی بیانی و پارتە سیاسییەكان و چاودێرانی نێودەوڵەتی و رۆژنامەوانان بەڕێوەدەچێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 9 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟