سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

دەنگی سندوقە سكاڵا لەسەركراوەكان لە بەغدا بەدەست جیادەكرێنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 حوزەیران 2018

دەنگی سندوقە سكاڵا لەسەركراوەكان لە بەغدا بەدەست جیادەكرێنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەشێك لە سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار لە دەرەوە و لە ناوخۆ بەدەست جیاكردەكرێنەوە و ئەژماردەكرێنەوە.
دادوەر لەیس حەمزە وتەبێژی كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند سەرجەم بەڕێوەبەری نوسینگەكان ئەو بنكانەی هەڵبژاردن كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە، ئاگاداردەكرێنەوە كە سندوقەكان و ئامێری لێكۆڵینەوەی ئەلیكترۆنی تایبەت بەو سندوقانە رەوانەی بەغدا بكەن.
حەمزە وتی:" كات و شوێنی دووبارە جیاكردنەوە و ئەژماركردنەوەی دەنگەكان لە كاتێكی تردا رادەگەیەنرێت و پرۆسەكە بە چاودێری نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و قەوارە سیاسییەكان و بریكاری كاندیدەكان بەڕێوەدەچێت".
هەرچەندە پەرلەمانی عێراق لە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریداوە دەنگی هەموو سندوقەكانی دەنگدان بەدەست جیابكرێنەوە، بەڵام ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن كە لە نۆ دادوەر پێكهاتوون رایانگەیاند بە گوێرەی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی تەنها دەنگی ئەو سندوقانە جیادەكرێتەوە كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026