سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەدر و عەبادی هاوپەیمانێتی نێوان " نەسر و سائرون" یان راگەیاند

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 حوزەیران 2018

سەدر و عەبادی هاوپەیمانێتی نێوان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر پێكهێنانی هاوپەیمانێتی نێوان هەردوو ئیئتیلافی " نەسر و سائرون" یان راگەیاند.
دوای كۆبوونەوەیان بۆ چەند كاتژمێرێك لە شاری نەجەف، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە حەیدەر عەبادی و موقتەدا سەدر لە شاری نەجەف لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك كە تائیفەیت تێبەپەڕێنێت لە نێوان هەردوو ئیئتیلافی نەسر و سائرون راگەیاند.
لە كۆنگرەكەدا سەدر رایگەیاند: " لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ عەبادی 10 خاڵی خستوەتەڕوو، لەوانە بنبڕكردنی گەندەڵیی، بەهێزكردنی سوپا، و دەستوەرنەدان لە كاروباری حكومەت، و بەردەوامبوون لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك كە تائیفەیەت تێبپەڕێنێت و ببێتە هۆی پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكرات کە نوێنەرایەتی هەموو گەلی عێراق بکات."

سەدر داواشی لە كوتلەكانی تر كرد بەشداری بكەن و بچنە ناو ئەم هاوپەیمانێتییەوە بۆئەوەی پەلەبكرێت لە پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكرات و وتی:" رێككەوتنەكە پشتیوانیكردنی سوپا و هێشتنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و دانانی بەرنامەیەك بۆ چاكسازیكردن لە دەسەڵاتی دادوەریی و كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی و بەردەوامبوون لەسەر دژایەتیكردنی گەندەڵی و لێپرسینەوە لەوانەی كە تۆمەتی گەندەڵییان بەسەردا ساغدەبێتەوە لە خۆدەگرێت."
جەختیشیكردەوە كە " رێككەوتنەكە پاراستنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بە هاوسەنگی  و دەستوەرنەدان لەكاروباری وڵاتانی تر و جەختكردنەوە لەسەر رێگەنەدان بۆ دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراقیش لەخۆدەگرێت".
عەبادیش لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وتی:" ئەم هاوپەیمانێتییە دژی ئەو هاوپەیمانێتییانە نییە كە ڕاگەیەنراوە یان هەیە و هەندێك كوتلەش دێن بۆئەوەی رێككبكەون لەگەڵماندا".
عەبادی داواشیكرد كۆبوونەوەیەكی بەرفراون كە هەمووان بەشدار بن تێیدا ئەنجامبدرێت.

ئەو خاڵانەی كە عەبادی و سەدر لەسەری رێككەوتوون:

1- بانگەواز بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەك كە تائیفیەت و ئیتنیك تێبەپەڕێنێت و هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق لە خۆبگرێت.
2- بەردەوامبووون لەسەر نەهێشتنی گەندەڵیی و دوورخستنەوەی گەندەڵەكاران لە پۆستەكانی دەوڵەتی و حكومەت و ئەو كەسەی كە دۆسیەی گەندەڵەی بەسەردا ساغدەبێتەوە بدرێتە دادگای عێراق و رۆڵی دامەزراوە چاودێرییەكان لە بنبڕكردنی گەندەڵی و چاودێری كارابكرێت.
3- پێكهێنانی حكومەتی تەكنۆكرات لە كەسانی شارەزاو لێهاتوو، دوور لە بەشبەێنەی تائیفی.
4- بەهێزكردنی سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەكان و هێشتنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا و پاراستنی ناوبانگی دەوڵەت و دەستكەوتەكانی.
5- دانانی بەرنامەیەكی چاكسازی بۆ پاڵپشتیكردنی ئابوری عێراق لە هەموو كەرتەكاندا.
6- پاراستنی هاوسەنگی لە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەموو لایەك بەوەی كە لە بەرژەوەندی عێراقدایە و سەروەریی و سەربەخۆیی دەپارێزێت و دەستوەرنەدان لە كاروباری وڵاتانی تر و رێگەنەدا بەدەستوەردانی وڵاتان لە كاروباری عێراق.
7- پشتگیركردن لە چاكسازییكردن لە سیستمی دادوەریی عێراق و كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی.
8- پاراستنی یەكگرتوویی خاك و گەلی عێراق و جەختكردنەوە لەسەر دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات.

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 9 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟