سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەدام حسێن لە داگیركردنی كوەیت پەشیمان بوو؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 حوزەیران 2018

سەدام حسێن لە داگیركردنی كوەیت پەشیمان بوو؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
وەفیق سامەڕائی شارەزای بواری سەربازیی و راوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت سەدام حسێن لە داگیركردنی كوەیت پەشیمان بووە و رایگەیاندووە پێویست بوو سعودیەی داگیربكردایە و سعودیەشی تۆمەتباركردووە بەوەی كە هانیداوە بۆئەوەی بچێتە شەڕی هەشت ساڵەوە لەگەڵ ئێراندا.
سامەڕائی لە نوسینێكدا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوێتی: " كوەیت بە دانایی سەركردایەتییەكەی ئێستای زیاتر هاوكاری عێراق و وڵاتانی دەوروبەری  كردووە و هەڵوێستی ئیجابی ئەمدوایەشی لە قەیرانی كەنداودا بەڵگەیەكی روون و ئاشكرایە لەسەرئەوە".
سامەڕائی دەشڵێت:" نامۆ نیە كە سەدان پەشیمانی خۆی ئاشكرابكات- زۆر كەم پەشیمان دەبوەوە- لە داگیركردنی كوەیتدا لە ساتێكی ستەمكاریی و لەخۆبایبوودا و لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی دوای جەنگی دووەمی كەنداو ئاشكرایبكات كە پێویست بوو  هێرش بكاتە سەر سعودیە لە جیاتی كوەیت، بە ئاشكراش  باسی لە ئارەزووی سعودیە كرد بۆ دابەشكردنی ئێران و تۆمەتباریشیكرد بە هاندانی عێراق بۆ دژایەتیكردنی ئێران، ئەو جەنگەی كە لەگەڵ داگیركردنی كوەیتدا ئەوەیان لێكەوتەوە كە بەسەر عێراقدا هات."

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 19 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)