سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەدر و عامری هاوپەیمانێتییان راگەیاند

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2018

سەدر و عامری هاوپەیمانێتییان راگەیاند

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر كە لیستەكەی پلەی یەكەمی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكی 12ی ئایاری بەدەستهێنا لە رووی ژمارەی كورسييەوە، ئەمرۆ لە شاری نەجەف گەورەترین هاوپەیمانی راگەیاند لە نێوان لیستی سائرون و فەتحدا.

لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاردا، لیستی سائرون بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدر 54 كورسی هەیە و لیستی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری 47 كورسی بەدەستهێنا.
سەدر رایگەیاند، هاوپەیمانێتی نێوان فەتح و سائرون لە پێناو پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانیيە، كە بەپێی دەستور پەرلەمان لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار گەورەترین هاوپەیمانی ناو پەرلەمان رادەستپێرێت بە پێكهێنانی حكومەت، بەو پێیەش چاوەڕوان دەكرێت فەتح و سائرون رابسپێردرین بە پێكهێنانی حكومەت.  
 موقتەدا سەدر وتى: بە هاوپەیمانی لەگەڵ فەتح هاوپەیمانییەكەمان لەگەڵ رەوتی حیكمە و هاوپەیمانی وەتەنییە دەپارێزین و ئەوە دژی ئەو هاوپەیمانییەی پێشووتر نییە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 50 خولەک

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 12 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 21 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە