سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەر دەنگەكان بەدەست دەژمێرنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 حوزەیران 2018

زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەر دەنگەكان بەدەست دەژمێرنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەر پرۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان ئەنجام دەدەن و پرۆسەكە نزیكەی 10 رۆژ دەخایەنێت.
بەپێی هەواڵێك كە رۆژنامەی (عەرەبی الجدید) بڵاویكردوەتەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ژمارەیەك لە سەرۆكی دادگاكانی لە باكور و خۆرئاوا و باشوری وڵات بانگهێشتكردووە وەكو ئامادەكارییەك بۆ دانانیان وەكو سەرۆكی ئۆفێسەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە پارێزگاكان.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو دادگا گەشتكردنی لە ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان قەدەغەكرد، ئەوەش بەهۆی تۆمەتەكانی یاریكردن بە ئەنجامی هەڵبژاردن.  
رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكەوە كە ناوەكەی بڵاونەكردوەتەوە ئاشكرایكردووە" زیاتر لە 10 هەزار فەرمانبەر لە ئەمبارەكانی كۆمسیۆن دادەنرێن بەمەبەستی ئەژماركردنەوەی زیاتر لە 10 ملیۆن كارتی دەنگدان لەژێر چاودێری توندی ئەمنیدا لە بارەگای سەرەكی كۆمسیۆن لە بەغداد".
سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە، ئەو كارمەندانەی كە دەنگەكان بەشێوەی دەستی ئەژماردەكەنەوە، پێكدێن لە كارمەندی دادگاكانی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی نەزاهە و زانكۆی بەغداد و وەزارەتی پەروەردە.
پێشبینی دەكرێت رۆژی چوارشەممە یاخود پێنج شەممەی داهاتوو پرۆسەی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان دەستپێبكات، رێگری لە بریكاری قەوارە سیاسییەكان و رێكخراوەكان دەكرێت دەست لە پرۆسەكە وەربدەن، بەڵام مافی ئەوە بە نەتەوە یەكگرتووەكان دراوە چاودێری پرۆسەكە بكات.
دادوەرێكی دادگای رەسافەی بەغداد بە رۆژنامەكەی وتووە: پرۆسەی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان هەفتەیەك بۆ 10 رۆژ دەخایەنێت.
ئەم رێوشوێنانە دوای ئەوە دێت رۆژی چوارشەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەمواركردووە بەپێی ئەو هەموارە پابەندی كرد كە دەبێت دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار بەدەست ئەژماربكرێنەوە.
ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان گومانیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی 12ی ئایار هەیە و دەڵێن ساختەكارییەكی بەرفراوان لە پرۆسەكەدا كراوە، ئەوەش لەرێگەی پرۆگرامكردنی سندوقە ئەلیكترۆنییەكان، ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو گومانانەیە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دەڵێ هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانەوە لە هەندێك بڕگەیدا نادەستورییە، بۆیە لە دادگای فیدراڵی تانە لە هەموارەكە دەدات، بۆیە بۆ ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دەبێت دواین مۆری پەسەندكردن لە دادگای فیدراڵی وەرگرێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 3 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 23 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟