سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەسەڵات‌و ئیمتیازەكانی پۆستی سەرۆك كۆمار

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 تشرینی یەکەم 2022

دەسەڵات‌و ئیمتیازەكانی پۆستی سەرۆك كۆمار

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆماری عێراق:
سیستمی حكومڕانی عێراق سیستمی پەرلەمانییە، سەرۆك كۆمار لە عێراق، ئەگەرچی بە گوێرەی ماددەی (66) دەستور بەشێكە لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن، بەڵام زۆربەی دەسەڵاتەكان دراون بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار دەسەڵاتێكی تەشریفاتین.
بە گوێرەی ماددەی (73)ی دەستوری هەمیشەیی عێراق سەرۆك كۆمار ئەم دەسەڵاتانەی هەیە:
یەكەم: دەركردنی لێبوردنی تایبەت لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەمەرجێك ئەوانە نەگرێتەوە كە بەهۆی مافی تایبەت‌و تاوانی نێودەوڵەتی‌و تیرۆرو گەندەڵی دارایی‌و ئیدارییەوە حكومدراون.
دووەم: پەسەندكردنی پەیماننامەو رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان، پاش وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران.
سێیەم: پەسەندكردن‌و دەركردنی ئەو یاسایانەی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندیان دەكات، یاساكانیش بە پەسەندكراون دەژمێردێن پاش تێپەڕبوونی 15 رۆژ بەسەر ناردنیان بۆ سەرۆك كۆمار.
چوارەم: بانگهێشتكردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كۆبوونەوە دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بەماوەیەكی دیاریكراو بە مەرجێك لە 15 رۆژ تێپەڕنەكات.
پێنجەم: بەخشینی نیشانەو مەدالیا  بە راسپاردەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەگوێرەی یاسا.
شەشەم: پەسەندكردنی باڵیۆزەكان.
حەوتەم: دەركردنی مەرسومیی كۆماریی.
هەشتەم: پەسەندكردنی حكومی لەسێدارەدان كە لەلایەن دادگا تایبەتمەندەكانەوە دەردەچێت.
نۆیەم: هەڵدەستێت بە ئەركی سەركردایەتی باڵای هێزە چەكدارەكان بەمەبەستی پرۆتۆكۆل‌و ئاهەنگ گێڕان.
دەیەم: هەر دەسەڵاتێك كە لە دەستوردا دیاریكرابێت.
هەروەها بە گوێرەی مادەی (63) ی دەستور، سەرۆك كۆمار مافی ئەوەی هەیە داوای سەندنەوەی متمانە لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران بكات، یاخو لەسەر داوای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پەسەند بكات. 

موچەو دەرماڵەو بودجەی سەرۆك كۆمار
سەرۆك كۆماری عێراق‌و سەرۆكایەتی كۆمار، بە بەراورد بەو دەسەڵاتە تەشریفاتییەی هەیەتی، لە بودجەی عێراقدا بڕێكی زۆر پارەی بۆ تەرخانكراوە، بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی نافەرمیی، سەرۆك كۆماری عێراق مانگانە بڕی (80 ملیۆن) دینار موچەكەیەتی كە نزیكەی (حەوت دەفتەر) دۆلاری ئەمریكی دەكات، جگە لە نەسریەیەكی زۆر و چەندین دەرماڵەو خەرجیی جۆراوجۆر و چەند لیوایەك پاسەوان‌و راوێژكارو بەڕێوەبەری گشتی و كۆنترۆڵكردنی چەندین كۆشك‌و باڵاخانە لە ناوچەی جادریەی بەغدادی پایتەخت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 5 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟