سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

توركیا پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆی بۆ تەمموز دواخست

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 حوزەیران 2018

توركیا پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆی بۆ تەمموز دواخست

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
توركیا پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆی بۆ تەمموزی داهاتوو دواخست و جەختیشدەكاتەوە كە بەنداوەكە بە ئامانجی بەدەستهێنانی تەزووی كارەبا بونیاندنراوە.
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند:" سەرۆك رەجەب تەیب ئەردۆغان رێنمایی دەركردووە بۆ دواخستنی بڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆ هەتا تەمموزی داهاتوو."
جەختیشیكردەوە كە دەروازەكانی بەنداوەكە كراوەنەتەوە و ئاو بۆ رووباری دیجلە بەردراوەتەوە.
لایخۆشیەوە وەیسڵ ئار ئۆغڵۆ وەزیری ئاوا دارستانەكانی توركیا رایگەیاند توركیا ساڵی رابردوو پلانی دانابوو بەنداوی ئەلیسۆ پڕبكات، بەڵام حكومەتی عێراق داوایكرد بۆ 2018 دوابخرێت بەهۆی ئەو وشكە ساڵییەی ساڵی 2017 لە عێراقدا هەبووە.
ئۆغڵۆ رونیشیكردەوە كە توركیا رەزامەندی دەربڕی بۆ دواخستنی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەكە بۆ یەكی حوەزیرانی 2018، و لەو كاتەشەوە گلدانەوەی ئاو دەستیپێكردووە."
وەزیری ئاو و دارستانەكانی توركیا وتیشی:" سەرۆك ئەردۆغان داوایكردووە گلدانەوەی ئاو لە ئەلیسۆ تا تەمموز دوابخرێت و ناكرێت لە رەمەزاندا ئەو كارە بكرێت، لەبەرئەوە جارێكی تر دەروازەكانی بەنداوەكەمان كردەوە و ئاوی زیاتر بۆ عێراق بەردەدەینەوە."
جەختیشیكردەوە كە توركیا ساڵی 2014 بەهۆی وشكەساڵییەوە ناڵاندوێتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاوی بۆ عێراق و سوریا بەرداوەتەوە و بەنداوی ئەلیسۆش بە ئامانجی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بونیادنراوە."
    

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026