سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

گەشتی دەرەوەی وڵات لەبەرپرسانی باڵای كۆمسیۆن قەدەغەكرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 حوزەیران 2018

گەشتی دەرەوەی وڵات لەبەرپرسانی باڵای كۆمسیۆن قەدەغەكرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
 بەپێی بڕارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق گەشتكردنی دەرەوەی وڵات لەبەرپرسانی باڵای كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق قەدەغە بكات.
بڕیارەكە تەواوی بەرپرسانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەگرێتەوە ئەوانەی كە پلەكانیان لەسەروو بەڕێوەبەری گشتییەوەیە، ئەمە سەرەرای لێكۆڵینەوەو گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە دژی  تەواوی بەرێوەبەرانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەناوەو دەرەوەی عێراق ئەوانەی كە دەستیان هەبووە لە یاریكردن بە دەنگەكان و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان، ئەنجومەنی وەزیران داوای لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كردووە بە جوڵاندنی سكاڵا لە دژیان.
هۆكاری ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لیژنە باڵاكەی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی چەندین ساختەكاریی نێو هەڵبژاردنەكانی مانگی ڕابردووی پەرلەمانی عێراقی ئاشكراكردووەو لە كۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانیش ئەو پێشنیاز و ئەنجامانەی پەسەند كرد كە لیژنەكە پێیگەیشتوون.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 13 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 22 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە