سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لایەنە ناڕازییەكانی بێ ئومێد كرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 حوزەیران 2018

   ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لایەنە ناڕازییەكانی بێ ئومێد كرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق روونكردنەوەیەكی دەربارەی یەكلاكردنەوەی تانە و سكاڵاكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوكردەوە رایگەیاند بە گوێرەی یاسا بەركارەكان، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە هەڵناوەشێنرێنەوە و دەنگەكانیش جارێكی تر بەدەستی جیاناكرێنەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری روونیكردوەتەوە كە هیچ دەقێك لە یاسادا نییە كە دەسەڵاتی ئەوە بداتە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان تا بڕیاربدات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامێكی دیاریكرا لە ناو عێراق یانە لە دەرەوەی بەو شێوەیەكی كە هەندێك لایەن داوای دەكەن.
دەربارەی جیاكردنەوەی دەنگەكانیش بەشێوەی دەستی ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاندووە كە بە گوێرەی مادەی پێنجی هەمواری یاسای ژمارە 45ی ساڵی 2013  ئەنجومەنی نوێنەران مادەی ( 38) یاساكەی لابردووە و جەختیكردوەتەوە كە دەبێت پرۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەنگەكان بە بەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنیی خێراكردنی ئەنجامەكان ئەنجامبدرێت و بە گوێرەی ئەو هەموارە پرۆسەی جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەستی دەنگەكانی هەڵوەشاندوەتەوە.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 13 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 22 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە