سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆمسیۆن: 1875 تانە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دراون

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئایار 2018

كۆمسیۆن: 1875 تانە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دراون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند 1875 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دراون و دەستەی دادوەری لەماوەی 10 رۆژدا یەكلایان دەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئایاری 2018 ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییان سازكرد.
لە كۆنفرانسەكەدا رایانگەیاند ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكان هاوشێوەی ئەنجامەی سندوقەكانی دەنگدانن و جیاوازیان نیە و سیستمی ئەلیكترۆنی جیاكردنەوەی دەنگەكانیش هاكنەكراوە و هەندێك لایەن دەیانەوێت كودەتا بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردندا بكەن.
هەروەها ئاشكراشیانكرد 1875 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دراون و دەستەی دادوەریش لە ماوەی 10 رۆژدا یەكلایاندەكاتەوە و بڕیارەكانیشی مولزەمە  بۆ كۆمسیۆن و لایەنە دژەكانیش.
دەربارەی بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراقیش ئەندامانی كۆمسیۆن رایانگەیاند :" رێز لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەران دەگرین، بەڵام یاسا دەسەڵاتدارە و لەسەروو  بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوەیە."
ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختیشیانكردەوە كە ئامادەن بۆ جیاكردنەوە و ئەژماركردنی دەستی دەنگەكان، ئەگەر لایەنی دەسەڵاتدار بڕیاری لێبدات و جەختیشیانكردەوە كە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە هەر بارودۆخێكدا لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدایە نەك پەرلەمانی عێراق.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026