سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

کازمی لە ماوەی دوو ساڵی کابینەکەیدا بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئایار 2022

کازمی لە ماوەی دوو ساڵی کابینەکەیدا بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووە؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:


ڕۆژنامەی "ئەلعالەم ئەجەدید"ی عەرەبی سێیەمین "ڕاپۆرتی ئاماری" خۆی سەبارەت بە بەڵێنەکانی "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران عێراق" کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەدەستهاتووە بڵاو دەکاتەوە.
دوو ڕاپۆرتی پێشووی ماڵپەڕەکە کە لە لایەن بەشی "میتەر" ەوە ئامادەکراوە، یەکێکیان لە سالی 2020 و بە بۆنەی (100) هەمین ڕۆژی دەستبەکاربوونی حکومەتی کازمی لەلایەن ڕۆژنامەکەوە بڵاوکراوەتەوە و دواتر ڕاپۆرتێکی تری بە بۆنەی یەک ساڵەی دەستبەکاربوونی کابینەکە بڵاوکردەوەو تێیدا ئامارێکی تەواوی دەربارەی ئەو بەڵێنانە خستە ڕوو کە مستەفا کازمی بەڵێنی جێبەجێکردنی دابوو.
ئێستاش ڕۆژنامەکە سێیەمین ڕاپۆرتی ئاماری خۆی لە بارەی بەڵێنەکانی دوای دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کابینەکەی کازمیدا بڵاوکردووەوەتەوە.
بەپێی ئاماری ڕۆژنامەکە کە (44) بەڵێنی کازمی تۆمارکردووە کە پەیوەستن بە (سیاسەت و ئاسایش و ئابووری و تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی تر)، لە دەرەنجامی ڕاپسییەکەیاندا کابینەکەی کازمی تاڕادەیەکی زۆر سەرکەتوو نەبووە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی، وردەکارییەکەی لەم گرافیکانەی خوارەوەدا ڕوون دەبێتەوە؛

مستەفا كازمی لەماوەی دوو ساڵی كابینەكەیدا چەندێك لە بەڵێنەكانی جێبەجێكردووە؟

?دۆسیەی ئاساییش: 25%ی جێبەجێكردووە

?دۆسیەی ئابوری: 7%ی جێبەجێكردووە

?دۆسیەی تەندروستی: 25% جێبەجێكردووە

?بەڵێنەكانی گشتیەكان: 0%ی جێبەجێبكردووە

?دۆسیەی سیاسی: 22%ی جێبەجێكردووە

?دۆسیەی خزمەتگوزاری: 25%ی جێبەجێكردووە


دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 7 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟