سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

فوئاد مەعسوم لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لە حكومەت دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئایار 2018

فوئاد مەعسوم لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لە حكومەت دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
فوئاد مەعسوم داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەكات هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو لیژنەیە رابگەیەنێت كە ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێكۆڵینەوە لە ساختەكاری پرۆسەی هەڵبژاردن دروستیكردووە.
لە نوسراوێكدا بۆ دادگای فیدراڵی كە بەڕێوەبەری نوسینگەی فوئاد مەعسوم ئیمزای لەسەر كردووە هاتووە: داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی دەكەین هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت لەبارەی ئاستی دەستوریبونی ئەو بڕیارەی كە رۆژی 24-5-2018 ئەنجومەنی وەزیران دەریكردووە.
رۆژی 24ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەیەكی بەپەلەی كرد، لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی دادگای باڵا و سەرۆكی دەستەی نەزاهە و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی و سەرۆكی فەرمانگەكانی هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و لیژنەی ئەمنی و تیمە ئەلیكترۆنییەكان بەشداربوون.
لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا لە سەرۆكی ژمارەیەك لەو دامودەزگایانە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە دەنگۆی رودانی ساختەكاری گەورە لە پرۆسەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایار.
لە نوسراوەكەیدا سەرۆك كۆماری عێراق پرسیار لە دادگای فیدراڵی دەكات لەبارەی ئەوەی "ئاخۆ بڕیاری لەو جۆرە (دروستكردنی لیژنە) كاری ئەنجومەنی وەزیرانە كە لە ماددەی 80ی دەستوردا هاتووە ؟.
وەك ئەوەی بۆ دادگای روون بكاتەوە كە دروستكردنی لیژنەی لەوجۆرە كاری ئەنجومەنی وەزیران نییە، لەنوسراوەكەیدا سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێ" كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەپێی حوكمەكانی ماددەی (102) دەستور پێكهێنراوە و ئاماژە بەوەكراوە ملكەچە بۆ چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و .. یاسای ژمارە (11) ی ساڵی 2007 كۆمسیۆنی هەڵبژاردن رێگای تانەدانی لە بڕیارەكانی كۆمسیۆن دیاریكردووە.

دەقی نوسراوەكە:

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026