سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

فوئاد مەعسوم: بڕیارەكەی پەرلەمان نادەستورییە

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئایار 2018

فوئاد مەعسوم: بڕیارەكەی پەرلەمان نادەستورییە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماریی عێراق بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن لە هەندێك پارێزگا بە (نادەستوری) ناودەبات.
لەو نوسراوەدا كە بەڕێوەبەری نوسینگەی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق ئیمزای لەسەر كردووەو ئاڕاستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كراوە هاتووە: بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران كە رۆژی 28-5-2018 دەرچووە و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی هەندێك لە پارێزگاكان و ئەژماركردنەوەی دەنگەكان لە بنكەكانی تر لە خۆدەگرێت، سەرۆكایەتی كۆمار وای دەبینێت ئەو بڕیارە سەرپێچی حوكمەكانی دەستور و یاسای كۆمسیۆنە.
لە بەشێكی تری نوسراوەكەدا، نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژە بەوەدەكات، پەیوەندی بە دادگای باڵای فیدراڵییەوە كراوە بۆ ئەوەی بۆچونی خۆی لەوبارەیەوە رابگەیەنێت.
ئەم هەڵوێستەی فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق دوای كۆبونەوەیەكی دێت لەگەڵ هەرسێ جێگرەكەی (نوری مالیكی- ئەیاد عەلاوی- ئوسامە نوجێفی) و پێچەوانەی راگەیەندراوی دوای كۆبونەوەكەیە كە تێیدا باسلەوەكراوە دەبێت بەدواداچون بۆ گومانەكانی ساختەكاری بكرێت لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.

هاوكات بڕیارەكەی فوئاد مەعسوم دوای ئەوەدێت كە فراكسیۆنی حزبەكەی (یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) لە ئەنجومەنی نوێنەران داوایان لێكرد وەكو سەرۆك كۆمار هەڵوێستی خۆی رابگەیەنێت و بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن رابگرێت.

دەقی نوسراوەكە:

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026