سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەقی پرۆژە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئایار 2018

دەقی پرۆژە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە 45ی ساڵی 2013ی  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و بڕیارە دوای خوێندنەوەی دووەمی پرۆژە یاساكە دەنگی لەسەر بدرێت و بۆ ئەم هەڵبژاردنەش كە رۆژی 12ی ئایار بەڕێوەچوو كاری پێبكرێت. ئەمەش دەقی خاڵەكانی پرۆژە یاساكەیە:

مادەی 1 :  مادەی (38) ی یاسای ژمارە 45ی ساڵی 2013ی هەڵبژاردنی  ئەنجومەنی نوێنەران هەمواردەكرێتەوە بەمشێوەیە دەخوێنرێتەوە:  كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پابەند دەكرێت بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئامادەبوونی بریكاری قەوارە سیاسییەكان و نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان، دەنگی هەموو بنكەكانی دەنگدان لە عێراق بەدەست جیابكاتەوە و ئەژماریان بكات.


مادەی 2: ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە و دەنگدانی مەرجدار  لە كەمپەكانی ئاوارەكان و جوڵەی دانیشتوانی پارێزگاكانی ( ئەنبار، سەلاحەدین، نەینەوا، دیالە) هەڵدەوەشێنرێتەوە، جگە لە دەنگی كەمینەكان كە سیستمی كۆتا دەیانگرێتەوە.


مادەی 3: حوكمەكانی ئەم یاسایە لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ساڵی 2018 جێبەجێ دەبێت.


مادەی 4 : ئەم یاسایە لە مێژووی دەنگدان لەسەریەوە جێبەجێ دەكرێت.

 

 

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 خولەک

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 21 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟