سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆمسیۆن ئەنجامی 400 وێستگەی پارێزگاكانی هەرێمی هەڵوەشاندوەتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئایار 2018

كۆمسیۆن ئەنجامی 400 وێستگەی پارێزگاكانی هەرێمی هەڵوەشاندوەتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا): 
بەپێی نوسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان  كە بۆ  لیژنە باڵاكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی ناردووە، لە 10 پارێزگای عێراق 954 وێستگەی دەنگدانی هەڵوەشاندەوە لەگەڵ 67 وێستگەی دەنگدانی دەرەوەی وڵات  كە كۆی گشتی دەكاتە 1021 وێستگە.
لەو ژمارەیە ( 80 وێستگەی لە پارێزگای هەولێر و 96 بنكە لە پارێزگای سلێمانی و 224 بنكەی پارێزگای دهۆكی ) تێدایە كە دەكاتە ( 400 وێستگە) هاوكات پارێزگای كەركوك 186 وێستگەو نەینەوا 195 وێستگەو سەڵاحەدین 47 وێستگەو دیالە  2 وێستگە ئەنبار 101 وێستگەی هەڵوەشاوەتەوە. 
هاوكات 67 وێستگەی دەنگدانی دەرەوە كە ( 10 وێستگەی ئەڵمانیا و 22 وێستگەی ئەردەن و 31 وێستگەی ئەمریكاو 2 وێستگەی سوید و 1 وێستگەی بەریتانیا و 1 وێستگەی توركیا)ی هەڵوەشاندەوە.  
  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

بۆچی له‌ ئێستادا توركیا مكوڕ نیه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پژاك؟

null
پێش 15 کاتژمێر

مامۆستا عەلی باپیر سەردانی (درەو)ی كرد

null
پێش 23 کاتژمێر

شارەوانی سلێمانی: پرۆژەكەی ناو هەواری شار بۆ نیشتەجێبوون نیە