سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

خەڵاتە داراییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2018 " چامپیۆنز لیگ"

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئایار 2018

خەڵاتە داراییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
شەوی رابردوو لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا لە دوایاری ئەمساڵی جامی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا" چامپیۆنز لیگ" یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیی بە ئەنجامی سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بردە و بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك و 13 یەمین جار لە مێژوویدا جامەكەی بەدەستهێنا.
یەكێتی تۆی پێی ئەوروپا كە سەرپەرشتی ئەم پاڵەوانێتییە دەكات، بڕی یەك ملیار و 200 هەزار یۆرۆی بۆ كۆی خەڵاتە داراییەكانی پاڵەوانێتی ئەمساڵی " چامپیۆنز لیگ" تەرخانكردووە و هەر یانەیەكی بەشداربووی خولی ئەمساڵ بڕی 12 ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆی پێدەبەخشرێت و كۆی داهاتەكانی پاڵەوانی خولەكەش دەگاتە 57 ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆ بەم شێوەیە خەڵاتەكان دابەشدەكرێت:
•    خەڵاتی بەشداریكردنی هەر یانەیەك 12 ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆیە.
•    خەڵاتی هەر بردنەوەیەك لە قۆناغی گروپەكاندا یەك ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە.
•    خەڵاتی هەر یەكسانبونێك لە قۆناغی  گروپەكاندا نیو ملیۆن یۆرۆیە.
•    خەڵاتی سەركەوتن بۆ قۆناغی 16 ، شەش ملیۆن یۆرۆیە.
•    خەڵاتی سەركەوتن بۆ قۆناغی 8، شەش ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە.
•    خەڵاتی گەیشتن بە  قۆناغی نیوەی كۆتایی، حەوت ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە.
•    خەڵاتی گەیشتن بە یاری كۆتایی 11 ملیۆن یۆرۆیە.
•    خەڵاتی ئەو یانەیەی دەبێتە پاڵەوانی خولەكە 15 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە.


سەرچاوە: ئاژانسەكان

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 14 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)