سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

نەوتی هەرێم (26%) بە یۆنان و (5%) بە ئیسرائیل فرۆشراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تەمموز 2021

نەوتی هەرێم (26%) بە یۆنان و (5%) بە ئیسرائیل فرۆشراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
راپۆرتی: رێكخراوی روونبین بۆ شەفافیەت 

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی حوزەیراندا زیاتر لە (12 ملیۆن) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، زۆرترین فرۆشی نەوتی هەرێم بە یۆنان فرۆشراوە بە (26%) و (5%)ی بە ئیسرائیل فرۆشتووە. 

بۆ مانگی شەشەممە لە سەر یەک ڕێکخراوی ڕوونبین زانیاری لەسەر نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانی تورکیا بڵاو دەکاتەوە، بە پێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی ڕوونبینە لەمانگی حوزەیراندا کڕیارانی نەوتی خاوی هەرێم بڕی ١٢٫٣٧٦٫٠٤٤ بەرمیل نەوتیان لە بەندەری جیهانی تورکیا بارکردووە. ئەم بڕانە تەنها نەوتی بارکراوی کەشتییەکانە، بەمانای کۆی بەرهەم و فرۆشی نەوتی هەرێم نایەت.

لەو مانگەدا بڕی ١٨ کەشتی قەبارە جیا بارکراون و لە لایەن چەند کۆمپانیایەکەوە. نەوتی هەرێم بۆ ٧ وڵات ڕۆشتووە کە سەرجەمیان لە ئەوروپا بووە.

لە مانگی حوزەیراندا زۆرترین نەوتی هەرێم KBT بەم شێوەیە فرۆشراوە:
یۆنان ( ٣,١٩٩,٩٩٠ )بەرمیل بووە دەکاتە ڕێژەی ٢٦٪ و 
ئیتالیا بڕی ( ٣,١٧٦,٠٧٥ )بەرمیلی بۆ چووە رێژەی ٢٥٪ .
 ئیسپانیا ( ١,٥٩٩,٩٩٥ )بەرمیل ڕێژەی ١٣٪ و کرواتیا بڕی( ١,١٩٩,٩٩٤ )بەرمیل ڕێژەی ١٠٪ 
 بولگاریا بڕی ( ٦١١,٦٤٠)
 ئیسرائیل  بڕی ( ٥٩٩,٩٩٧) بەرمیل.

ڕۆمانیا بڕی ( ٥٩٩,٩٩٧) بەرمیل.
 دوو بار کۆی بڕەکانیان بریتی بووە لە ١,٣٨٨,٣٥٦ ئاراستەکەی نەزانراوە بۆ کوێ چووە.

خشتەی نەوتی بارکراوی هەرێم لەبەندەری جیهان- مانگی حوزەیران-٢٠٢١

ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت بەردەوام لە ساڵی نوێ وە مانگانە خشتەی ناوی کڕیارانی نەوت وناوی کەشتی و بڕی نەوتی بارکراو، بەرواری بارکردن و شوێنی گەشتنی نەوتی هەرێم بڵاو دەکاتەوە. هەروەها بە چەند خشتەیەک نەوتی بارکراوی ساڵانی ڕابوردوشی بڵاو کردووەتەوە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 20 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات