سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئابووری

رێكەوت زەكی: لافاو 40 ملیار دیناری شەقامە 100 مەتریەكەی برد

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 نیسان 2019

رێكەوت زەكی: لافاو 40 ملیار دیناری شەقامە 100 مەتریەكەی برد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو میدیا: 
رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیلە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بەوەكردووە، كە " ٤٠ ملیار دیناری جادە ١٠٠ مەتریەكەمان لافاوەكە بردی!" لە نوسینێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، ئاماژەی بەوەكردووە" وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی ھەرێم بەنوسراوی ژمارە ٣١١٩ لە ٢٠١٨/١٢/٢٦ بڕی تەرخانكراوی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دیاریكردووە بە ٩٠ ملیار دینار بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەكۆی نزیكەی ٤٧٠ ملیار دیناری سەرجەمی تێچوی پرۆژەكە، سەرەتا بڕیاربوو لەكۆتایی مانگی ئـادار پرۆژەكە دەستپێبكات بێگومان دوای ئـەوەی تەمویلی بۆبكرێت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەڵام بەداخەوە گەشتینە ناوەڕاستی مانگی نیسان و ھێشتا تەمویلی پرۆژەكە نەكراوە، لەوەش زیاتر كەمایەی نیگەرانییە ھەرچەندە بڕی تەرخانكردنەكەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڕی ٩٠ ملیار دیناربوو، بەڵام كەمكراوەتەوە بۆ ٥٠ ملیار دینار لەمساڵدا واتە بەداخەوە بڕی ٤٠ ملیار دیناری لێكەمكرایەوە!!."

دەقی نوسینەكە
بەڵێ ٤٠ ملیار دیناری جادە ١٠٠ مەتریەكەمان لافاوەكە بردی!
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی ھەرێم بەنوسراوی ژمارە ٣١١٩ لە ٢٠١٨/١٢/٢٦ بڕی تەرخانكراوی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دیاریكردووە بە ٩٠ ملیار دینار بۆ ساڵی ٢٠١٩ لەكۆی نزیكەی ٤٧٠ ملیار دیناری سەرجەمی تێچوی پرۆژەكە، سەرەتا بڕیاربوو لەكۆتایی مانگی ئـادار پرۆژەكە دەستپێبكات بێگومان دوای ئـەوەی تەمویلی بۆبكرێت لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەڵام بەداخەوە گەشتینە ناوەڕاستی مانگی نیسان و ھێشتا تەمویلی پرۆژەكە نەكراوە، لەوەش زیاتر كەمایەی نیگەرانییە ھەرچەندە بڕی تەرخانكردنەكەی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڕی ٩٠ ملیار دیناربوو، بەڵام كەمكراوەتەوە بۆ ٥٠ ملیار دینار لەمساڵدا واتە بەداخەوە بڕی ٤٠ ملیار دیناری لێكەمكرایەوە!!.
ئـەوە لەكاتێكدایە دوای تەواوكردنی شەقامی ١٢٠ مەتری لەشاری ھەولێری خۆشەویست وا دەستكرا بە شەقامی ١٥٠ مەتری، كە ھەموو ئـاوەدانی و پێشكەوتنێكی پایتەختی ھەرێمی كوردستان مایەی دڵخۆشی زۆرە، بەڵام نیگەرانیەكە ڵەوەدایە بۆ ھێشتا سلێمانی لە ٦٠ ی دایەو ١٠٠ یەكەشی ئـاوایە كە ھەیە!! كێ كەمتەرخەمە؟ بەبۆچۆنی من نوێنەرە بڕیار بەدەستەكانی ئـەم شارە كەبڕیاری خەرجكردنی پارەیان بەدەستە لەحكومەتی ھەرێمی كوردستان كەمتەرخەمی یەكەمن لەمەداو نازانین بۆ وادەكەن!! بەداخەوە نە پارێزگارو نەئـەنجومەنی پارێزگا دەسەڵاتی خەرجكردنی پارەی پێویستیان نییە لەو داھاتەی كەلەسلێمانی ھەیە بۆیە گەیشتینە ئـێرە..
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 17 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات